بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەگوێرەی تۆڕی هەواڵگری ڕۆژنیووز جموجۆڵە سەربازییەکانی سوپای تورک لەسنوورەکانی گوندی “عەلی کارۆ وبیکێ”ی شارۆچکەی بلبلێ لەکانتۆنی عەفرین لەڕۆژئاوای کوردستان وگوندەکانی جیبجیۆ وکلۆرۆی باکوور کوردستان زیادی کردووە وئەو هاوڵاتییانەش بەئامانج دەگرێ کەنزیک دەبنەوە لەسەر سنوورەکان.
بەگوێرەی هەواڵەکە سوپای تورک وکەرەسە سەربازییەکانی لەوناوچانە جێگیر کردووە وژمارەیەکی زۆری تونێلیان ساز کردووە وئۆتۆمبێل سەربازییەکانیان لەناویدا شاردۆتەوە. هەروەها سوپای تورک لەوناوچانە ۲۰۰داریان سووتاندووە ودەستیان کردووە بەدرووستکردنی دیواری شەرم وله لایەکی ترەوە ژمارەیەک لەهێزەکانی سوپای تورک بەجلی مەدەنییەوە دەچنە ناوخەڵکەوە وهەڕەشەیا لێدەکەن.
جێگەی باسە ماوەیەکە دەوڵەتی تورکیا کەبەپشتیوانی سەرەکی داعش ناسراوە ،ولەم هەلوو مەرجەدا کەداعش دواهەناسەکانی لەڕۆژئاوا وباشووری کوردستان هەڵدەکێشێ،دەیهەوێ بەم هێرش وپەلامارانە تەمەنی داعش زیادبکات وئەم هەڵسووکەوتانەی دەوڵەتی تورکیا ،شەڕێکە دژبەهەموو؟مرۆڤایەتی وپاشان گەلی کورد لەڕۆژئاوای کوردستان،کەوەکوو یەکەم هێزی دژە تیرۆر ناسراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


