بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،ئەوڕۆ چوارشەممە ۲۱ی پووشپەڕی ۱۳۹۶ی هەتاوی ،زیندانییەکی کورد بەنونیشانی”برزوو شێخی”وناوی باوک لوتف عەلی، بەپلەی خوێندەواری ماستەر(کارناسی باڵا)ی ئامار وماتماتیک ،بەتۆمەتی کوشتن لەبەندیخانەی ناوەندی ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارە درا.
بەگوێرەی هەواڵەکە،ناوبراو بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست بەقەساس(قەرەبوو)مەحکووم کرابوو وڕۆژی ڕابردوو لەهەمبەر جێبەجێ کردنی حوکمەکەی گوازرابوویەوە بۆ ژووری تاکەکەسی ،
ناوبراو پێش لەزیندانی کردنی مامۆستای زانکۆی ورمێ بووە ولەماوەی زیندانی کردنەکەیشیدا لە یەکەی کەلتووری زیندانی ور ێ چالاکی هەبووە.
هەروەها زیندانییەکی دیکە لەزیندانی ناوەندی شاری سنە بەمەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی گوازراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی.
جێگەی باسەکە،بەپێی ئامارە فەرمییەکانی ڕێخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ،ووڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران پلەی یەکەمی هەموو ووڵاتەکانی جیهانی بۆخۆی مسۆگەر کردووە لەجێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدام .
بەم حاڵەشەوە جێی داخ ومەخابنە ، کەهێشتاچالاکانی مافی مەدەنی جیهانی و ڕێخراوەکانی نێودەڵەتی ئەم شێوازە دژە مافی مرۆییەی ئێرانیان لەهەمبەر ئێعدام بەتەواوی ڕوون وبەرچاو نەخستووە وبەشێوەی خۆپارێزانە لەگەڵ ئەم ڕووداوە ڕووبەڕوو دەبنەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان