بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ،ئەوڕۆ ۲۰ی پووشپەڕ،دوکتۆر سەلاحەدین خەدیوو ڕۆژنامەوان وچالاکی سیاسی کورد پاش حەوتوویەک دەسبەسەری بەدانانی بارمتە ئازادکراوە.
سەلاحەدین خەدیوو سێ شەممە ۱۳ی پووشپەڕ لەشاری مەهاباد ڕۆژهەڵاتی کوردستان ،لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر وبۆشوێنێکی نادیار گۆزرابوویەوە.
سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم چالاکە سیاسییە،بەرپرسە قەزایی وئەمنییەکان ئامادەنەبوون ،هۆکاری دەسبەسەری ناوبراو بدرکێنن وهەروەها باسی شوێنی ڕاگرتنی ئەم کەسایەتییە ناسراوەیان نەکردبوو.
هەواڵەکان باسی دەسبەسەری ناوبراویان گرێ دەدا بە ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە.
سەلاحەدین خەدیوو جگە لەچالاکی سیاسی بەنووسینی مەقالەی لێکۆڵینەوە هاریکاری زۆرینەی بڵاوکراوە کوردی وفارسییەکانی کوردستان وئێرانی کردووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


