بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،ئەوڕۆ ۱۹ی پوشپه رى ساڵی۱۳۹۶ی هەتاوی، گەنجێکی۲۵ساڵ تەمەن، بەناونیشانی(م.ر)خەڵکی یەکێک لەگوندەکانی شاری سەقز لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەڕێی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
بەگوێرەی هەواڵەکە،تەرمی ناوبراو لەپارکی ساحلی بۆکان لەحاڵەتی هەڵواسراوەوە دۆزراوەتەوە وپاش لێکۆڵینەوەکانی پزیشکی یاسایی وێزی (آگاهی)گوازراوەتەوە بۆساردخانەی نەخۆشخانە.
جێگەی باسە کەخۆکوژی یەکێک لە گەورەترین خەسارە کۆمەڵایەتییەکان دێتە هەژمار وتابەئێستە لەلایەن دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕێگە چارەیکی بۆ نەدۆزراوەتەوە وڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ ئاماری خۆکوژییەکان لەهەڵکشاندایە وبەپێی ئامارە بەردەستەکان کە بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون لەسەرەتای ئەمساڵەوە تابەئێستە ۱٤ڕووداوی خۆکوژی ژنان و۱۷ڕووداوی خۆکوژی پیاوان هاتۆتە ئاراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان