بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەگوێرەی هەواڵگری هێرانا، ۳بەندکراوی کوردی خەڵکی ورمێ بەناوەکانی “سەعید ئارمێت”،کوڕی محەممەد عەلی،”جەعفەر ئیسماعیلی کوڕی کەژۆ “و “عوسمان سەحرایی”کوڕی محەممەد کەلەڕێکەوتی ۱٤ی پووشپەڕی ۱۳۶۸ دەسبەسەر کرابوون،بەتۆمەتی تووشبوون بەکوشتن لەدۆسیەیەکی هاوبەش بەبەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی “قسامە” ئێعدامیان بەسەردا سەپێنرا ،کە هەنووکە پاش ۲۸ساڵ زیندان بەهەڵواسراوی وناڕوونی چارەنووس ماونەتەوە وئەمە لەکاتێکدایە کەبەپێی کوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار،بەڵگە و دیکۆمێنتی تەواو بۆسەلماندنی ئەم تاوانە لەبەردەستدا نییە وتەنیا بەپشتبەستن بە “قسامە(سوێندخواردن لەلایەن ۵۰کەس لە خزم وکەس لەحاڵەتی کوشتنی بەئەنقەست و۲۵کەس لەکوشتنی هاوشێوەی بەئەنقەست). حوکمی ئێعدامی ئەم ۳زیندانییە دیاری کراوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە وبە کوتەی سەرچاوەیەکی شارەزا ،سکاڵاکەری ئەم دۆسیەیە کەسێکە بەناوی “ئەفشین جەهانگیری”کوڕی ئەمیرخان وسەرۆکی خێڵی “هەرکی” ورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستانە. وتابەئێستەیش هیچ هەوڵێک بۆبەخشین یان جێبەجێکردنی حوکمەکەیان نەدراوە.
جێگەی باسە کە خێڵی هەرکی کەیەکێک لەخێڵە گەورەکانی کوردە کەبەزمانی کوردی قسە دەکەنولەچوار بەشی باکوور،ڕۆژئاوا،ڕۆژهەڵات وباشووری کوردستان ولەناوچەگەلێکی وەکوو مەرگەوەر، تەرگەوەر وهەروەها دەشتی بێڵی شنۆ ونەغەدە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ولەشارەکانی هەولێر ،دهۆک وموسڵ لەباشووری کوردستان نشتەجێن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان