بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێی دەست وپێوەندییەکانی خۆیانەوە گرووپگەلێکی وەکوو کۆنتراگەریلا(بەکرێگیراوی دەسەڵاتن وبەرگی گەریلا لەبەردەکەن)کە سەربە ئیتلاعاتی ئێرانن، لەگوندەکانی دەورووبەری ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە نواندنی کردەوەی ناشیرین و دوور لەئەخلاق ،پەلاماری هاوڵاتیان دەدەن وپارە وماڵ وسامانیان زەوت دەکەن بۆ ئەوەی گەریلاکانی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ـ یەرەکەی،پێ ڕەش بکەن،ئەمجارەیش لەدورووبەری مەریوان هەمان کردەوەیان نواندووە.
کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ڕەش کردنی هێزە کوردییەکان لەناو کۆمەڵگای خۆیان و نانەوەی سیاسەتی براکوژی وهەروەها گوشار وسەرکووتی هاوڵاتیان و بیانووگرتن بەو کەسانەی کەتووشی ئەم کۆنتراگەریلایانە دەبن ولەڕووی ناچارییەوە نانیان پێدەدەن ،کارێکی وای کردووە کەخەڵک متمانەیان لەدەست بدەن وچاک وخراپ لێک جوێ نەکەنەوە و تەنانەت بۆپاراستنی خۆیان ودوورخستنەوەی کێشە داسەپاوەکان ،لەڕووی ناچارییەوە ببن بەسیخۆری حکومەت و ڕاپۆڕت لەیەکتر بدەن ببن بە بەشێک لەو سیاسەتەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان