حکومەتی تورکیا، رۆژاامنووسێکی کوردی بەهۆیی بڵاوکردنەوەی وێنەی کۆبانی زیندانی کرد

بەپێی هەواڵی گەیشتوو ب کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئیسماعیل ئەسکین، ڕۆژنامەنووس خەڵکی باکوری کوردستان لەلایەن دادگای تورکیاوە بە سێ ساڵ و مانگێک و ١٥ ڕۆژ زیندان سزادراوە، لەبەرئەوەی لە ئەکاونتی تویتەرەکەیدا وێنەی کۆبانێی بڵاوکردووەتەوە.
بەپێی هەواڵێک کە ناوەندی رۆژنیوز بڵاوی کردۆتەوە، دادوەری تورکیا لە دادگای دیلۆک، ڕۆژنامەنووس ئیسماعیل ئەسکینی بە پروپاگەندە بۆ ڕێکخستنی قەدەغە تۆمەتبارکرد، لەبەرئەوەی کە لە ئەکاونتی تویتەرەکەیدا قەدەغەکردنی هاتوچۆی لە گوندەکانی ئامەد و پێشێلێلکارییەکانی داعش لە کۆبانێی بە بڵاوکردنەوەی وێنە شەرمەزارکردبوو.

ناوبراو بە تۆمەتی پروپاگەندە بۆ ڕێکخستنی قەدەغە، بە پێنج ساڵ زیندان سزادرا، بەڵام لەبەرئەوەی پروپاگەندەی لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئەنجامداوە، سزای سێ ساڵ و مانگێک و ١٥ ڕۆژی سزای زیندان بەسەردا سەپێندرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان