بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە ۷ی پووشپەڕ ۹٦هەتاوی لە شاری ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، بەرپرسی گشتی دادگای پارێزگای ئیلام بە ناوی “محەممەد ڕەزم” لە ڕێوڕەسمێکدا ڕایگەیاند لە ماوەیەکی کوتدا ٤ کەس لە سێدارە دەرێن .
بە پێی سەرچاوەی هەواڵەکە ئەو ٤ کەسە بە تۆمەتی دەستدرێژی بۆ نامووسی خەڵک ، سوکایەتی و بێڕێزی (اراذل و اوباش) بە لە سێدارەدان سزا دراون و بە کوتەی بەرپرسی گشتی دادگای ئیلام ، ئەو ٤ کەسە لە شوێنی گشتیدا لە سێدارە دەدرێن بۆ ئەوەی خەڵکانی دیکە بترسن و دووپاتی نەکەنەوە. جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە ، کۆماری ئیسلامی ئێران پاش نیزیک لە ٤۰ ساڵ دەسەڵاتداری ساڵانە ڕێژەی لەسێدارەدانەکان زۆرتر دەکات و زۆربە قوربانیان لە تەمەنی ۱۸ بۆ ۲٥ ساڵانن.
کۆماری ئیسلامی ئێران بە بیانوی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و سیاسی درێژەی بەو کردەوە دژە مرۆییە دەدات و بەو شێوەیە پەرە بە وێرانکردنی بواری دەروونی مرۆڤ دەدات مخابن دەبێت هۆکارگەلی سەرهەڵدانی دیاردە قیزەونەکانی ناوکۆمەڵگا پێشچاوو بگیرێت و چارەسەر بکرێت .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


