زیندان: دەست بەسەر کەل وپەلی تایبەتی زێنەب جەلالیان داگیرا

kmmk:
ئیمڕۆ ۷ ی سەرماوەزی ۱۳۹۷هەتاوی لە زیندانی حکومەتی ئێران لە شاری خۆی بەشی ژنان ، کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی بێ هیچ بەڵگەیەک دەستیان بە لێکۆڵینەوە و دەستبەسەر داگرتنی کەل و پەلی تایبەتی زێنەب جەلالییان کرد.
بە گوێرەی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو ، بەیانی ئیمڕۆ کاربەدەستانی بەشی ژنانی زیندانی لە شاری خۆی، دەستییان بە لێکۆڵینەوە و دەستبەسەرداگرتنی کەل و پەلی تایبەتی زێنەب جەلالییان دا کردوو کەل و پەلی تایبەت وەک پەتۆ و جلەکانی و کتێب و نوسراوەکانی لێ وەرگیرا.
هەروەها لە لایان کاربەدەستانی زیندانەوە پێی ڕاگەیەندراوە، کە تا کاتێکی نادیار بێجگە لەو جلانەی دەبەریدایە مافی هەبوونی هیچ شتێکی تری نییە.

شیاوی باسە کە زەینەب جەلالیان زیندانی سیاسی کورد کە حوکمی تاهەتایی بۆ دیاری کراوە وساڵانێکە لە زیندان دایە، باری تەندروستی ناوبراو بەتایبەت چاوەکانی ناجێگیرە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان