بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، حکومەتی تورکیا کە بەردەوام قەدەغەی هاتوچۆ لەسەر گوندەکانی باکوری کوردستان ڕادەگەیەنێت، لە ئێستادا دەستیکردووە بە سوتاندنی دارستانی سنووری گوندەکان.
بەپێی هەواڵێک کە ناوەندی رۆژنیوز بڵاوی کردۆتەوا، قەدەغەی هاتوچۆ کە لە ٢٧ گوندی ناوچەی لیجەی ئامەد ڕاگەیەندرابوو، ئێوارەی دوێنێ کۆتایی هات، کە لە ئێستادا ئۆپەراسیۆنی تێدا بەڕێوەدەچێت و لە چەندین شوێنەوە خەندەق لێدراوە.هاوڵاتیانی ئەو گوندانە ڕایدەگەیەنن، کە دوای جەژن حکومەتی تورکیا دیسان قەدەغەی هاتوچۆ لەسەر گوندەکان دەستپێدەکەنەوە.
لەکاتی قەدەغەکردنی هاتوچۆدا هێزە ئەمنییەکانی تورک هێرشی سەرماڵانیان کردووەو چەندین هاوڵاتییان دەستگیرکردووە، هەروەها دارستانەکانی گوندی یۆلچات-یان لەسنووری لیجە سوتاندووە.
گوندنشینان ئاماژەیان بەوەکردووە، کە دارستانێکی زۆری ناوچەکە سوتێندراوە، ئەوەش لەکاتێکدایە ئێمە هەموو ساڵێک لەم کاتانەدا دەکەوینە ترس و دڵەڕاوکێوە کە داراستانەکان نەسوتنن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان