بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەگوێرەی تۆڕی هەواڵگری “هێرانا” موتەلیب ئەحمەدیان ،۳۱ساڵ تەمەن وخەڵکی شاری بانە کەلە۱۳ی ڕەزبەری۱۳۸۹ی هەتاوی دەسبەسەرکرابوو بەتۆمەتگەلی وەکد محاربە لەڕێی ئەندامەتی لەیەکێک لە حیزبە ئوپوزسیۆنەکانی کورد،بەشداری وتێوەگلان لەکوشتن وهەروەها دۆسیەیەک لەمەڕ سەرپێچکاری ناو زیندان ڕووبەڕوو بووەتەوە،ناوبراو لەدۆسیەی یەکەمی خۆیدا پاش نێزیک بە۲۳۰ ڕۆژ هەڵکردن لەژووری تاکەکەسی،بەتۆمەتی محاربە بۆ۲۵ساڵ زیندانی تەعزیری و۶ساڵ زیندان لە مەنفا لەزیندانی میناب مەحکووم کرا.
لەدرێژەی ڕاپۆرتەکەداهاتووە کەبڕیاری دەسبەسەری موتەلیب ئەحمەدیان زیندانی ئەمنییەتی بەندکراو لەزیندانی شاری سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەپێوەندی لەگەڵ یەکێک لەدۆسییەکانی بەتۆمەتی بەشداری کردن لەتووشبوون بەکوشتن پاش تێپەڕینی نێزیک بە ۷ ساڵ ،بارمتەی ۵میلیارد تمەنی بۆدیاری کراوە.
جێگەی باسە کەلەڕێکەوتی ۱٤ی گوڵانی ۱۳۹۵، ئەم زیندانییە ئەمنییەتییە گوازرایەوە بۆزیندانی سەقز ودۆسیەیەکی نوێی بۆ گەڵاڵە کرا کەلەکۆتاییدا لەو تۆمەتە دەرباز بوووسەرلەنوێ گوازرایەوە بۆزیندانی سنە،
ئەم دژوازییە ئاشکرایانە کەلەلایەن هێزی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەدۆسیەی ناوبراودایە ،لەحاڵەتێکدا دێنە ئاراوە کەئەم زیندانییە وەکوو تاوانباری پلە یەک لەتووشبوون بەکوشتن ،لەکاتی دزی کردن لە زێڕ فرۆشییەک پێشتر محاکمە و پاشان دەرباز ببوو واتە بێ تاوانییەکی دەرکەوتبوو،بەڵام هەرلەو دۆسیەدا ئەمجارە بەتۆمەتی بەشداری لە کوشتن وەکوو تاوانباری پلە دوو تاوانبار کراوە ،کەلەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو،پاش تێپەڕینی نێزیک بە۷ساڵ لەکاتی دەسبەسەری وچێ کردنی ئەم دۆسیەیە،بارمتەیەکی ۵میلیارد تمەنی بۆ دیاری کراوە ،لەوەها حاڵەتێکدا دەتوانی بۆماوەی کاتی بێتە دەرەوە وسەردانی بنەماڵەکەی بکات ،کەچی کۆماری ئیسلامی ئێران باش دەزانێ ،نەک تەنیا زیندانیەکی سیاس توانای لەوچەشنەی نییە بەڵکوو وەکوو گاڵتەجاڕییەک سیاسەتەکانی دەردەکەوێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان