بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دوێنێ دوشەممە ۲۰.۰٦.۲۰۱۷ له‌گه‌ڕه‌کى گه‌رمیانى شارەدێی ڕزگاریی لە باشووری کوردستان، ژنێک سوتا و ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی گیانی لەدەستدا.ژنه‌که ناوى (ف.خ.ا) و له دایک بووى ساڵی ١٩٧١ ـ و دایکی پێنج منداڵە.
بەپێی هەواڵی ناوەندی روژنیوز، له‌میعه محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژی دژ به ژنان له گه‌رمیان رایگەیاندوە:”ئەو ژنە به‌هۆی ده‌مه‌قاڵێیه‌ک له‌گه‌ڵ هاوسەرەکەی، خۆی سوتاندووە”. به پێی پشکنینەکانی پزیشک ڕێژه‌ى سوتانه‌که‌ى ٣٦% بووه و دواى نزیکه‌ى ٢٠ کاتژمێر مانه‌وه‌ى لە نەخۆشخانە هه‌رچه‌نده ڕێژه‌ى سوتانه‌که‌ى که‌م بووه، به‌ڵام دیاره جێگایه‌کى کاریگه‌ری به‌ر سوتانه‌که که‌وتووه بۆیه گیانى له‌ده‌ستداوه.
ناوبراو، باسی له‌وه‌کردوە، کە به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ى ٤٠٨ له یاسای سزادانى عێراقی، کە تایبەتە بە “هاندان” که‌سێک هانی که‌سێکی تر بدات بۆ خۆکوشتن یان خۆ له ناوبردن، هاوسەری ژنه‌که ده‌ستگیرکراوه.
جێی ئاماژەیە کە ساڵانە رێژەیێکی زۆری ژنان دەکەونە بەر توند و تیژی و بەم هۆیەش یان دەکوژرێن، یان خۆیان کۆتایی بەژیانی خۆیان دێنن. خەسارێکی گەورە بۆ کۆمەڵگا کە کێشە کۆمەڵایەتیەکان، نابەرابەری، ژێردەسەبوون، دواکەوتوویی کلتووری و ئایین هۆکارە سەرەکیەکانی ئەو کارەساتەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان