بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، له شارى ئامه‌د له باکورى کوردستان له ماوه‌ى دوو ڕۆژى ڕابردوودا ٢٣ که‌س ده‌ستگیرکراون.
ئاژانسی هەواڵنێری رۆژنیوز ڕایگەیاند کە له‌سه‌ر فه‌رمانى دادگا، له ماوه‌ى دوو ڕۆژى ڕابردوودا ٢٣ که‌س له ئامه‌دی باکوورى کوردستان دەستبەسەر کراون.
ئه‌و که‌سانه‌ى که ده‌ستگیرکراون، ئه‌ندامى پارتى دیموکراتى گه‌لانHDP و پارتى هه‌رێمه دیموکراتییه‌کانDBP و ته‌ڤگه‌رى جڤاکى دیموکراتىKCDەن.
ده‌ستگیرکردنى ئه‌و که‌سانه له چوارچێوه‌ى سیاسه‌تى قڕکردنى سیاسیدایه و له‌لایه‌ن حکومه‌تى تورکیاوە به‌ڕێوه‌ده‌برێت، که تا ئێستا زیاتر لە ١٠هه‌زار که‌س لە ئەندامان و لایەنگرانی ئەو پارت و ڕێکخستنە کوردییانە، ده‌ستگیرکراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان