لە گەڕکێکی شاری سنە کۆڵانی هاتوچوش دەکرێتە خانوبەرە

بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، لە گەڕەکی قەتارچییان و قەوارە زەوینێک کە بە زەویەکانی موجتەهدی ناسراوە ڕیزە ماڵێک کە ٥۰ ماڵ دەبن ڕێگەی هاتوچونیان تەنیا ئەو کۆڵانەیە و شاره داری نزیک بە ۱٥۰۰ میتری زه مینی ام کووچه ی داوه به  ناوەندێکی حکومی بە ناوی تەعاونی مسکەن بۆ دابین کردنی خانوبەرەی کارمەندانی پزشک قانونی، بڕیاری داوە ۲٤ یەکەی نیشتەجێبوون لەو قەوارە زەوینەدا ساز بکات .

خەڵکی گەڕەکی قەتارچییان و بە تایبەت ئەو ٥۰ ماڵەی کە ئێستا لەوێدا دەژین بەرهەڵستی ئەو بڕیارە تەعاون مەسکەن وەستاونەتەوە  خوازیاری ڕێگەیەکن بۆ هاتوچو و چونکە لە ئەگەرێکی نەخوزراودا وەکو ئاگر کەوتنەوە وە یان نەخۆشینێکی تەواری هیچ ڕێگاێیک بۆ هاتنەناو ئەو کۆڵانەوە نامێنێتەوە .

خەڵکی وەزاڵە هاتوو  ساڵی پار ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی و شارەوانی و بەرپرسان بەڵێنییان داوبوو داواکاریەکانیان جێبەجێ بکەن کەچی ئەوا دیسان ئەمڕۆ لە سەر هەمان پلانی پێشوو  تەعاونی مەسکەن بە بێڵ میکانیک و لۆدێرەوە هاتون بۆ خەنک لێدان و ساز کردن و قوت کردنەوە ۲٤ یەکەی نیشتەجێ بوون لە بەرانبەر ئەو ٥۰ ماڵەدا کە هیچ کۆڵانێک لە نێوانیان دا نییە و دانیشتوانی گەڕەکەکەش بەرهەڵستی ئەو پلانە بونەتەوە و پۆلیس کەوتۆتە نێوان دوو بەرەی خەڵکەوە و کێشەکان قوڵ بونەتەوە .

پیویستە بگوترێت لە ماستەرپلانەکانی شارەوانییەکانی دونیای ئەمڕۆییندا هەمو ڕێو شوێنە تایبەتەکان بۆ ڕووداو و ئەگەری نەخوازراو دەگیردرێتە بەر و ئیتر بەدەگەمەن کوێرە کۆڵان (بن بست) لە شارسازی مۆدێڕندا دەبینرێت ، کەئەم پلانەی شارەوانی سنە  ڕێک پێچەوانەی بەرژەوەندیەکان و ئاسایشی هاووڵاتیانی شارەکەیە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان