کۆڵبەرێک بریندار و ٦ ئەسپی باری سەکەت  دەکرێت

بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، ڕۆژی ۲۰ی  جۆزەردان ۱۳۹٦ هەتاوی لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئینتزامی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا کۆڵبەرێک بە ناوی عەلی موحەمەدی خەڵکی گوندی شەریکان سەربە شاری نەوسود لە پارێزگای کرماشان بریندار دەکرێت و ٦ سەر ئەسپی بارییش سەکەت دەکرێن .

لە ڕاپۆرتەکەدا دەڵێت کە ئەم کۆڵبەرانە لە کاتی تەقەیان لێکراوە کە لە ناو خاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا  لە ناوچەی قەڵاگا بوون  و هەڵگری هیچ  بارێکیش نەبوون .

لە سەروبنێکدا بەرپرسان و کاربەدەستان کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا  زۆرجاران جەختیان کردۆتەوە کە تەقەکردن لە کۆڵبەران کارێکی نایاساییە و بۆ ئاسانکاری کۆڵبەران هەندێ بەناو پڕۆژەی بیمەکردنی کۆڵبەرانیان هێنایە گۆڕێ کە دەرکەوت وەک کەرەستەێیکی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان بەکار هێنراوە و هێزی ئێنتزامی و سپای پاسداران هەروەک پێش لە هەڵبژاردنەکان کۆڵبەران دەدەنە بەر دەسڕێژ و خەساری مادی و گیانی لە کۆڵبەران و کاسبکاران دەدەن .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان