ڕاپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ مانگی مەی ۲۰۱۷ لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان

ڕاپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ مانگی مەی ۲۰۱۷  کە بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کە لەلایەن كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان  بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە. شایانی باسەئەم ڕاپۆرتانە، بەهۆی ئیزن نەدانی حکومەتی جمهوری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیاوێنەیکی بچوکی لەژێر پێنانی مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پێ نیشان دراوە..

کۆماری ئیسلامی ئێران بە گرتنی شارومەندانی کورد ، مافە سیاسی، کۆمەلایەتی و مەدەنیەکانی گەلی کورد پێشێل دەکات. ئازادی رادەربرین، مافی ژیانی ئازاد و سەربەخۆ، ئەمنیەتی تاکەکەسی، هەلاواردن، بێحورمەتی بە خەلك، بابەت گەلێکن کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە رۆژانە پێشێلیان دەکات .هەروەها ئەشکەنجەی گیراوانی سیاسی و بەرچاونەگرتنی مافەکانیان بابەت گەلێکن کە لەو مانگەدا بەرچاو بوون.

بەپێی بڕگەی ۱۹ ی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ هەر تاکێک مافی ئازادی ڕادەربڕینی هەیە هەروەهالەدێڕی یەکەمی بڕگەی ۹ بەشی نێونەتەوەیێ مافی مەدەنی وسیاسی داهاتوە؛ هەرکەسەومافی ئازادی وئەمنیەتی تاکەکەسی هەیە؛ هیچ کەسێک نابێت بەبۆنەی بیروباوەڕیەوەئازاربدرێتو سەرکوت بکرێت، لەبڕگەی دووی بەشی ۱۹ دادیسان دەڵێت؛ هەموو کەسسێک ئازادی ڕادەربڕینی هەیە، ئەومافانە ئەمانەلەخۆدەگرن، ئازادی گوتار ولێکۆڵینەوە و پەروەردەو بڵاوکردنەوەی زانیاری وبیروباوەڕ، هەر چەشن و جۆرێک بێ ئەوەی سنوری بۆدابنرێت جا ئیتر سەرزارەکی یا نوسراوە یان  چاپی یابەشێوەی هونەری یا هەر چەشنێک کەمرۆڤ خۆی هەڵی بژێرێت.

هەروەهالە بڕگەی ۲۲ داداهاتوە هەرتاکێک وەکو کەسێک لەکۆمەڵگا مافی ئەمنیەتی کۆمەڵایەتی هەیە ولەڕێگەی تێکوشان لەپانتایی نەتەوەیی و هاوسۆزی نێو نەتوەیەوە بەڕێکخراوەیی کردنی سەرچاوەکانی هەر وڵاتێک، مافی لێ زەوت نەکراوی ئابوری، کۆمەڵایەتی و کلتوری خۆی بپارێزێت بۆ پەرە پێدانی ئازادانەی کەسایەتی تایبەتی خۆی بەدەست بێنێت؛ وهەروەهابەپێی بڕگەی ٥هیچ کەسێک نابێت ئەشکەنجە بدرێت یان سزابدرێت یان بەشێوەی نامرۆڤانەو دڕندانە وڕوخێنەرهەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت. بەپێی بڵاوکراوەفەرمیەکانی جیهانی لەمەڕ مافی مرۆڤ و مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و کۆمەڵگای بەشەری، هەر تاک و کۆمەڵگایک مافی خۆیەتی داوای مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و ئابوری وکلتوری خۆی بکات وبۆ وەدەست هێنانی تێبکۆشێت، هیچ کومەڵێک یان گروپێک لەسەرو کەسی ترەوەنییەوهەمو کەسێک دەبێت لەمافی سروشتی بەفەرمی ناسراوی خۆێی بەهرەمەند بێت.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان هەموو مانگێک کۆکراوە و گوزارشێکی پوخت لە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤی لە کوردستان دا بڵاو دەکاتەوە. لە گوزارشی ئەو مانگەش دا دەردەکەوێ کە رەوشی مافی مرۆڤ لە کوردستان خراپتر بووە و دەوڵەتی ئێران کردەوە دژە مرۆڤیەکانیان دژی گەلی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان زیاتر کردوە.

لەو مانگەش دا، ئێعدام، گرتن و ئەشکەنجەدان، خەسارەکانی ژینگە و هتد زۆر بەرچاون و رەوشێکی مەترسیدار نیشان دەدەن کە گەل کوردستان بە تایبەت لە رۆژهەلاتی کوردستان روبەرووی بۆتەوە.

 سێدارە

ڕۆژی پێنج شەممە ٤ی جۆزەردانی ۱۳۹٦ی هەتاوی، حوججەتوڵڵای تێدرۆ ، زۆرانبازی نێو نەتەوەیی، لە گرتووخانەی دیزێڵ ئاوای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سێدارە درا.

سێ‌شەممە ۲ی جۆزەردانی ۱۳۹٦هەتاوی ” مێهران ئەشرافی” لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سێدارەدرا .

سزای ئێعدامی هێمن مستەفایی ڕاگیرا.

۳۰ی گوڵانی ۱۳۹۶ی هەتاوی حوکمی ئێعدامی زیندانی سیاسی کورد “کەماڵ حەسەن ڕەمەزان”لەزیندانی ورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پێی ڕاگەیەندرا .

هێمن مستەفایی بەندکراوی سیاسی کورد بۆجێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام گوازایەوە بۆژووری تاکەکەسی.

نادر محەممەدی شارۆمەندی خەڵکی سەقز کە بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک بە ئێعدام سزا دراوە ، لە بەندی دوو(دارالقران) بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج ڕاگیراوە .

بەندکراوی سیاسی کورد موحەمەد ئەمین عەبدوڵاهی مەترسی لە دەستدانی بینایی چاوەکانی هەیە.

زیندان

زانیار و لوقمان مورادی دوو زیندانی سیاسی مەحکووم بەئێعدامی کورد کە لە۱۱ی گەلاوێژی ۱۳۸۸ لەبەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕاگیراون، لەنامەیەکی سەرئاوەڵا بۆ ڕای گشتی باس لەو ئەشکەنجە وئازارنە دەکەن کە بە سەریاندا سەپێنراوە و داوایی دادگایی دوبارە دەکەن، کۆماری ئیسلامی ئێران ترساوە.

عادڵ عەلیزادە هاوڵاتی پێڕەوی ئایینزای سوننە وخەڵکی پاوە لەزیندانی ئەوین دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردن. میلادلوتفی وعەدنان حسێنی دووکەسی هاودۆسیەی ناوبراو لەژوورە تاکەکەسییەکانی بەندی ۲۰۹ی ئەم زیندانەن.

۱۳ی گوڵانی ۹۶ی هەتاوی “سارا کەمانگەر”چالاک لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی شاری سنە لەلایەن هێزه ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر وگوازرایەوە بۆشوێنێکی نادیار.

دووشەمە ۱۱ی گوڵان نزیک بە ۱۲ نیوەڕۆ “والە زەمانی ” چالاکی کرێکاری و ئەندامی ئەنجومەنی کرێکارانی ئەلبورز لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە تاران قۆڵبەست کراوە.

پێنج‌شەممە ٤ی جۆزەردان لە لایەن ئیدارە ئیتلاعاتەوە بنەماڵەی “دیاکۆ هاشمی” بانگێشتی ئەو ئیدارە دەکرێت بۆ ئەوی تەرمی ڕۆڵەکەیان وەربگرنەوە، دیاکۆ هاشمی دوایی گەرانەوە بۆ ئێران لە لایەن ئیتلاعای ئێرانەوە ئەشکەنجە دەدرێ و گیانی لەدەست دەدات.

واحد سەیدە چالاکی کرێکاری  لە لایەن  ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بانگهێشت کرا

“ئەسما پورسەلیمی” هاووڵاتی شاری ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، ساڵی ۱۳۹٥ لە گەڕانەوەیدا لە باشوری کوردستان ، لە لایەن دەست و پێوەندەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کرا و خرایە بەر لێپرسینەوە و تا ئێستا چارەنووسی دیار نیە.

۱۷بەندکراوی پێڕەوی ئایینزای سوننە لەزیندانی ورمێ کەخوازیاری لەبەرچاوگرتنی جوێ کردنەوەی بنەچەی  تاوانەکان بوون، دوایی بێ ئاکام بوونی هەوڵەکانیان، دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن.

٤ جۆزەردانی ساڵی۱۳۹۶، قەدریە قادری زیندانی سیاسی کوردی باکووری کوردستان پاش تێپەڕێنی دەڕۆژ بەسەرڕێکەوتی ئازادکرانی لەناوەندی(اصلاح وتربیت)چاکسازی وپەروەردەی”ی شاری یاسووج گوازرایەوە بۆگرتووخانەی تایبەت بە خارجیەکان.

ڕۆژی شەممە ۶ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۶ی هەتاوی ، ۷کەس لەچالاکانی فەزای مەجازی، بەتۆمەتی چالاکی دژبە دەسەڵات لەفەزای مەجازی لەشاری کرماشان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەرکران.

ئەو زیندانییانەی لە گرتووخانەی شاری سەقز بەشداری هەڵبژاردنیان نەکردبو، لە مافی چاوپێکەوتن و پشوو یاسایی بێبەش کراون.

هەینی ۲۹ ی بانەمەڕ بەرپرسانی بەندیخانەکانی سنە ، دیزڵاوای کرماشان و ورمێ  بەندکراوان لە حەوشەی زیندانەکاندا کۆدەکەنەوە و هەڕەشەیان لێ دەکەن کە ئەگەر لە هەڵبژاردنەکاندا بەشدار نەبن ، سزا دەدرێن.

چالاکێکی کرێکاری عوسمان ئیسماعیلی لە شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دوو مانگ زیندان سزا درا

زیندانیانی ڕەجایی شاری کەرەج ماوەیەکی دەمدرێژە  کەلەهەبوونی ئاوی گەرم بێ بەهرەن ولەگەڵ کێشەی تەندرووستی ڕووبەڕوو بوونەتەوە.

۱٥ی بانەمەڕی ۱۳۹٦ی هەتاوی دادسەرای ئینقیلابی شاری میاندواو، سزای ۲ ساڵ زیندان و ۱میلیۆن و ۳۰۰ هەزار تمەن جەریمەی بۆ هاووڵاتیی کورد ئەندیشمەند(ئەحمەد) یەزدانی فەر  بڕییەوە.

سەید قاسم ئابستە زیندانی کورد لە بەندی ۲۱لە بەشی ۷ی بەندیخانەی ڕەجایی شاری لە ۷ڕۆژی پێشەوە مانی لە خورادن گرتوە و دژ بە چارەسەری نەکردنی پزیشکی و نەخۆشیگەلی جەستەیی خۆی ،  بەو شێوەیە ناڕەزیی دەربڕیوە و تا ئێستاش لە مانگرتندایە.

مانگرتن لە خواردنی دەواودەرمانی (زەینەب جەلالیان) بەندکراوی سیاسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

۸هاوڵاتی کوردی شنۆ دەسبەسەر وگوازرانەوە بۆشوێنێکی نادیار

خۆکووژی و کوشتن

دووشەممە کچێکی تەمەن ۱۷ساڵ بەناوی “کانی” ونازناوی سارا ئاکفوودە ،کچی سەید ئیبراهیم ئاکفوودە لەپیرانشار لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەڕێی پەت هەڵخستنەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

ڕۆژی شەمە ٦ی جۆزەردانی ساڵی ۹٦ ی هەتاوی کچێکی ۱۷ساڵان بە ناوی “س ، ا ” هاووڵاتی شاری مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ، بە وتەی کەسێکی نزیک لە بنەماڵەکەی ، بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە لە هەوڵێکی خۆکوژی دا و گیانی لەدەست دا.

کچێکی ۱۹ساڵ تەمەن بەناوی شیما قەرەنی لەڕێی خۆکوژییەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

گەنجێک بە ناوی مجتەبا سەیدی کوڕی عەلی ئەکبەر دانیشتوی  شارستانی کامێران بە خواردنی حەب خۆکوژی کردوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

گەنجێکی کامیارانی بەهۆی بیکاری و بێ دەرەتانییەوە خۆکوژی کرد.

شەممە۳۰ی گوڵانی ۱۳۹۶ لەشاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژنێک بەناوی شنۆ” موعین” لەلایەن براکەیەوە بەناوی شوانە موعین  بەبیانوی پاراستنی نامووس بە گوللەی دەمانچە کوژرا.

پەنابەرێکی کورد بە ناوی “ئاوات ئەبوبەکر”۲۹ ساڵان و خەڵکی قەزای سەیدسادق سەربە پارێزگای سلێمانی لە باشوری کوردستان ، لە وڵاتی بریتانیا خۆکوژی کردوە و گیانی لە دەست داوە .

شەممە ۳۰ی گوڵانی ۱۳۹۶ی هەتاوی گەنجێکی کورد بەناو “ڕەزا ڕۆستەم زادە”۱۸ساڵ تەمەن لەگەڕەکی سایلۆی شاری سەقز لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەخواردنی “حەب”دەستی دایە خۆکوژی.

۲٨ی بانەمەڕی ۱۳۹٦ی هەتاوی، گەنجێکی کوردی خەڵکی کرماشان بەنێوی “ساسان مورادی” لە بنکەیەکی سەربازی لە کرماشان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

،ژنێکی ۶۲ساڵ تەمەن لەگوندی” ساری قورخان” ی تیکاب لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەڕێی هەڵواسینی خۆیە کۆتایی بەژیانی هێنا.

۱۳ی بانەمەڕی ۱۳۹٦ی هەتاوی، لە ئاوایی سەرهۆیەی سەر بە ناوچەی کەلاتەرزانی شاری سنە، پیرە مێردێکی تەمەن ٦۰ ساڵ بە نێوی “کەریم جەمـشیدی” بەهۆیەکی نادیار خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هاووڵاتییەکی مەریوانی کە ئیشت دەسفرۆشی دەکات، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەوڵی دا خۆی بسووتێنێ

ژنان

ڕێژەی ژنانی بەندکراو لەبەندی ژنانی زیندانی مەهاباد، نێزیک بە۵۰زیندانییە،کەلەگەڵیان چەندد منداڵێکی خوار ۳ساڵ بوونی هەیە ،هەروەها لەزیندانی ناوەندی ورمێ نێزیک بە۳۰۰بەندکراوی ژن بوونی هەیە

 

ڕادەی ۳٤۸۵ ژن وکچی ئێزدی لەلایەن داعش وهێزە گرێدراو ودەستنیشان کراوەکانەوە دزرابوون لەلایەن ساماندارانی سەعودیاوە کرین و فرۆشیان پێوە دەکرێت.

ئازادی

بەختیار مێعماری زیندانی کورد کە بە سێدارەدان سزا درابوو ئازاد کرا.

ژینگە

دەڤەری شاری پاوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕۆژی دووشەممە ۸ی جۆزەردانی ۱۳۹٦ بە هۆی تۆپباران کردنی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو ناوچەیەدا ئاگر لە دارستان و لەوەڕگەکانی ئەو دەڤەرە کەوتوەتەوە

 

یەکشەممە ۷ی جۆزەردانی ۱۳۹٦ی هەتاوی، بۆ جارێکیتر ناحەزانی ژینگەی کوردستان، ئاگریان لە جەستەی دار و شاخەکانی نیزیک ئاوایی “ڕەزاو” لە چیای کۆساڵان بەردا.

و بەپێی گوتەکانی قایمقامانی پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(سنە،ورمێ،کرماشان،ئیلام) پڕۆژەکانی بەنداوسازکردن لە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان درێژەی هەیە ، ئەو پرۆژانە جگە لە خەساری ژینگەی، تەنیا تالان کردنی کوردستانە.

ناوچەکانی (پیچ آینە) لە ئیلام و دارستان ولێڕەوارەکانی” کبیرکوە” و هەروەها  لەچەند ڕۆژی پێشووش زیاتر لە ۳۰ هێکتار لەمەزراکانی گەنمی گووندی “برەبیجە”ی سەربەشاری دێهلوڕان بەهۆی ئاگرتێبەردانەوە سووتان.

چالاکانی ژینگەپارێز لە شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، ناڕەزایی خۆیان دژ بە بڕیار و کرداری سیاسەتە چەوتەکانی شارەوانی ئەو شارە لە مەڕ ژینگەدا پیشاندا.

دانیشتوان وهاوڵاتیانی شاری سنە لەو گرفتە هەرە زێدەیەی کەداوێنی گرتوون وەڕەز بوون وداوایان لەبەرپرسان کردووە کەچارەسەری بکەن.

(AKP)لەشاری ئاگری کاردەکات، ۱۰۶کارمەندی  ئەم ئیدارەیەی لەسەر دەرکرد.

 

کۆلبەران ، کاسبکاران و کار

خاوەن پیشە و کاسبکارانی شاری ماکۆ ڕۆژی یەکشەممە ۷ی جۆزەردانی ۱۳۹٦ی هەتاوی، لە بەرامبەر بە چۆنێتی کار و بژێوی ژیانیان، بە داخستنی بازاڕ و هەروەها ڕاگەیاندنی مانگرتن، لە بەرامبەر ڕێکخراوی ناوچەی ئازادی ماکۆ، خوازیاری وەڵام دانەوەی داخوایەکانیانن.

نوێنەری دەستنیشان کراوی پەرلەمانی ئێران بۆ شارەکانی سنە و دیواندەرە و کامێران ، ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا هاووڵاتیانی کورد دەردەکرێن و بەرپرسانی دایرەکان خزم و کەسوکاری خۆیان  لە شوێنەکانی تری ئێرانەوە دێنن.

کۆڵبەرانی سەرشیوی سەقز دەدرێنە بەر دەستڕێژ و بریندار و دەستبەسەر دەکرێن.

ڕۆژی ٥ی جۆزەردان۹٦ ی هەتاوی لە ناوچەی هەورامان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی هێرش و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەر کۆڵبەران، کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە.

کرێکارانی پارک و باخچەکانی شارەوانی بروجرد ٥ مانگە موچەیان وەرنەگرتوە. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە ئەم کرێکارانە لە نێوان پێن بۆۆ شەش مانگە موچەیان وەرنەگرتوە.

تەرمی “ڕزگار ساکانی ” خەڵکی گوندی “پسان تەرگۆ” سەر بە شاری ورمێ لە دەڤەری سیلوانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە ساڵی پارەوە نادیار بوو ، دوێنێ چوارشەممە ۲۷ بانه مه ری ۱۳۹۶ پاش تێپەڕ بوون ۱۰٥ڕۆژ دۆزرایەوە .

شەممە ۱۶ی گوڵانی ۹۶ی هەتاوی لەڕووداوێکدا بەهۆی کەمتەرخەمی وکاری نایاسایی وبێ مۆڵەتی خاوەنی بینایەک لەشەقامی تەختی ئیلام لەناوەندی شار کرێکارێکی گەنجی گیانی لەدەستددا.

کرێکارێک بە ناوی مەسعود شێر محمدی ۲۳ ساڵان، خەڵکی گوندی پایگلان سەر بە شاری سەوڵاوا لە پارێزگای سنە ، کە لە شاری تاران سەرقاڵی کرێکاری کردن بوە، بەهۆیی روداوی کارەوە گیانی لەدەست دەدات.

پێنجشەممە ۱٤ی بانەمەڕی ۱۳۹٦ی هەتاوی، کۆمەڵێک کۆڵبەر لە ناوچەی “شاپاتان”ی سەر بە شاری شنۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کەوتنە بەر دەستڕێژی گوللەی هێزە ئینتیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران.

، ئاماری بێکاری لەپارێزگای سنە گەیشتۆتە سەروی ۶۰%، ئامارێکی سەرسامهێنەرو مەترسیدار کەپیشاندەری ترۆپکی هەژارییە.

نارەزایەتی و گردبوونەوە

شۆفیرانی تەکسی وەن لەمەهاباد(مەلاجامی بۆ ترمیناڵ)لە حەوشەی شۆرای ئیسلامی ئەم شارە گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان دەربڕی وخوازیاری وڵامدانەوەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو بەرانبەر بێکاری وکێشەی بژێوی ژیانی خۆیان.

، پترلە ٤۰کەس لەکرێکارانی کانگای ئاق دەڕە لەناڕەزایەتی دژبە دەرکردن لەسەرکار ئەوڕۆیش گردبوونەوەیان ڕێخست.

کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شاری بۆکان لە کاتێکدا مەسعود پزشکیان نوێنەری پاڕڵمانی شۆرای ئیسلامی ئێران (نوێنەری تەورێز، ئۆسکوو، ئازەرشار) لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە بوو لە سەر دامەزراندنی مامۆستایان، مژارگەلێکیان هێنایە بەر باس.

هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کرماشان بەرگریان کردوە لە بەشداربوونی  چالاکانی مەدەنی کورد کە خوازیاری خوێندن بە زمانی دایک بوون  و جگە لەوە بەر لێدان دراون بێڕێزییان پێیان کردوە.

مین

 

۷ی جۆزەردانی۱۳۹۶ی هەتاوی دەورووبەری کاتژمێر۱۱ی پێش نیوەڕۆ لەگوندی “ئەبووغەریب”ی ناوچەی دەشتی عەباس سەربەشاری دێلوڕان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان شۆفێرێکی بێڵی میکانیکی بەناوی “ڕەحمان بازیار”کەسەرقاڵی بە هۆیی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا.

پێنج شەممە ٤ی جۆزەردانی ۱۳۹٦ی هەتاوی، لە شاری ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان،۳ زیندانی بە ئێعدام حوکم دراون و بەمەبەستی لە سێدارەدانیان، بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی گرتووخانەی ناوەندی ئەو شارە و مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە.

۱ی جۆزەردانی ۱۳۹٦ی هەتاوی، لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان ڕۆژهەڵات ـ باشووری کوردستان و لە نیزیک شاری پیرانشار مینێکی بەجێماوی شەڕی ئێران ـ عێراق، بە هاووڵاتییەکی کورد دا تەقییەوە و بەتووندی بریندار بوو.

۳۱ی گوڵانی ۱۳۹۶ی هەتاوی ،عادڵ وەلیزادە کوڕی حەمید ،دانیشتووی ناوچەی دەوڵەت ئاوای کرماشان بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا ویەکێک لە خزمەکانیشی بریندار وگوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

گەنجێکی۲۸ساڵ تەمەنی قەسری شیرین لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو.

 

دیپۆرت

ئەندامێکی (حدکا) بەنێوی “ئاسۆ عەبدولقادر نەزاکەت” لەلایەن پۆلیسی وڵاتی فینلاندەوە بەمەبەستی دیپۆرت کردن و ناردنەوەی بۆ ئێران، دەستبەسەر کراوە.

 

باکوور و رۆژئاوای کوردستان

دوشەممە، ۲۹ی مای ۲۰۱۷، بەسیمە کۆنجا پەرلەمانتاری شاری سێرتی باکوری کوردستان لەسەر لیستی  هەدەپە کە وتەبێژی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا،  لە فڕۆکەخانەی ئیلیح دەستگیرکرا.

یەکێتی ژنانی سوسیالیست لە ژێر درووشمی”فیگەن یوکسەکداغ تان ڕادەست ناکەین و ئیرادەی ژنان ناشکێت”، ڕایانگەیاند کە لە ڕۆژی ۳۱ی جۆزەردانی ۱۳۹٦ی هەتاوی ڕا لە چەند شارێکی ئورووپایی، کەمپەینێکی پشتیوانی لە یوکسەکداغ بەڕێوەدەچێت و هەتا ٤ی پووشـــپەڕ درێژەی دەبێت.

سپاى تورک بەچەکی گران گوندەکانی”ئەزري ،تۆبال وکدرۆی سەربەبلبلێی کانتۆنی عەفرین تۆپباران دەکات.

موسا ئیشن)پارێزگاری تورکی شاری ئاگری لەباکووری کوردستان  کەبەشێوەی دەسنیشانکراوی حیزبی دادوگەشەپێدان

 

هەڵاواردن

لە ۳۰پاڵێوراوی باوڕداری ئایینی یارسان ۲۸ کەس ڕەد کرانەو

 

خزمەتگوزاری

چەند گەڕەکێکی شاری سنە و گوندەکانی نیزیکی ئەو شارە بە هۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوە تووشی کێشە بوونەتەوە و چاوەڕێی جێبەجێ کردنی بەڵێنە ناڕاستەکانی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێرانن لەم پارێزگایەدا .

لە کۆی ۷۳۷ یەکەی بەرهەمهێنانی پیشەیی لە پارێزگای سنە ، ۹ یەکە کارایە

تەنیا ناوەندی نەشتەرگەری دڵ لەشاری بروجێرد لەئاسانەی داخراندایە

ڕێگەوبانی پارێزگای سنە لەبواری چۆنییەتی وئەمنییەتەوە پلەی دواینی لەئاستی جوگرافیای سیاسی ئێرانەدا هەیە.

ئیتر

حکوومەتی ئەنقەرە خەریکی داڕشتننی گەڵاڵەی بیناکردنی دیوارێک لەناوبەری مەودای سنووری باکوور وڕۆژهەڵاتی کوردستانە.

ئاسایشی سلێمانی ڕێگرە لە یادکردنەوەی ساڵڕۆژی لە سێدارەدانی گیان بەختکراوانی۱۹ی گوڵان.

.

لە کۆتایی دا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە گەلی رۆژهەلاتی کوردستان دەخوازێ، کە بۆ گرتن و وەدیهێنانی مافەکانیان پێداگرانە بەردەوام بن و ناعەدالەتی و هەڵاواردنی کۆماری ئیسلامی ئێران بە جیهانیان بناسێنن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: