تەقینەوەی من لە بازاری مێهران برینداری لێکەوتەوە

بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ،بەرەبەیانی ۱٤ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹٦ی هەتاوی لە بازارچەی سنوری شاری مێهران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مینە بە جێماوەکانی شەری ئێران و عێراق هاووڵاتێیک بریندار دەبێت .
بە پێی ڕاپۆرتەکە لەو ڕووداوەدا یەکێک لە کارمەندانی دەسگار هەڵگرتنەوەی مین کە سەرقاڵی پاککردنەوەی دەروبەری بازاڕە سنوریەکەی مێهران بوە لە مینە چێنراوەکان ، بەهۆی بەسەرداکەوتنی بە سەر مینێکدا بریندار بوە و هەناردەی نەخۆشخانەی ئەو شارە دەکرێت .
پێویستە بە بیری بێنینەوە کە هەر ساڵ بە ئاماری تەقینەوەی مینەکان لە کوردستاندا زیاد دەکات و بەرپرسانی حکومەتی ئێران بە بیانوی ئەمنییەتی بوون و هەبوونی حیزبەکوردییەکان لەو دەڤەرانە لە پاکردنەوەی ئەو دەڤەرانە لە مینەچێنراوەکان خۆ دەبوێرن و هەرچەن نزیک بە ۳۰ ساڵ لەوە پێش لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێراقدا چێنراون و هێشتا مەیدانی مینەکان پاک نەکراونەتەوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان