زیادبوونی خۆکوژییەکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان، پێویستی بەدەسپێشخەری پێش پێگرتن ودیاریکردنی بووجە بۆئەم ناچەیە پێویستییە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، ڕۆژی دووشەممە کچێکی ۱۹ساڵ تەمەن بەناوی شیما قەرەنی لەڕێی خۆکوژییەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
جێگەی باسە کەلەدە ڕۆژی ڕابردوو ئەمە هەشتەمین هەواڵی خۆکوژییە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان کە۶کەس لەو تاقمە ژن و ۲ی دیکە پیاون.کەلەلایەن مافی مرۆڤی کوردستان بڵاو بوویەتەوە،گەرچی بەتەواۆی نەتوانراوە هەموو هەوڵە خۆکوژییەکان ڕووماڵ بکەین وتەنیا بەشێک لەقوڵایی کارەساتەکە نیشان دەدات.
ئەم هەواڵانەو ۆهەڵکشانی خۆکوژییەکان، پێویستی هەوڵی پێش پێگرتنی دەوڵەت وپرۆگرامی تایبەت وتەرخانی بووجە بۆڕۆژهەڵاتی کوردستان وهەروەها سەرنج ۆبایەخدان بەژنان نیشان دەدات
خاڵی جێی ئامنژە نەبوونی بوجە بۆکەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری ودۆخی نالەباری ئابووری وبژێوی ژیانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،بووەبەهۆی خراپتربوونی تەندرووستی دەروونی خەڵکی کورد وزێدەبوونی نەخۆشیگەلی دەروونی ۆخۆکوژییەکان.بەڵام حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڵێن وبەرپرسایەتی یاسای خۆی ناخاتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان