بڕینی چاوپێکەوتن وپشوو(مرخصی)زیندانیانی شاری سەقز بەهۆی خۆدزینەوە لەدەنگدان

بڕینی چاوپێکەوتن وپشوو(مرخصی)زیندانیانی شاری سەقز بەهۆی خۆدزینەوە لەدەنگدان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، دوێنێ یەکی جۆزەردانی ۱۳۹۶ی هەتاوی ،بێهزادی درەخشانیان کوڕی ڕەئوف خەڵکی ساحێب سەربە شاری سەقز لەڕۆژهەڵاتی کوردستان کەلەزیندانی سەقز ڕاگیراوە بەهۆی پێنەدانی پشوو پاش چەنددین جار داواکاری وهەروەها بەهۆی هەژاری وتوانانەبوون لەدانانی بارمتە ناچار دەمی خۆی دروویەوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە ،زیندانی بێهزاد درەخشانیان بەهۆی گواستنەوەی باری قاچاخ دەسبەسەر ولەکاتتی دەسبەسەریدا خەساری گران بەر پێ وهەروەها بڕبڕەی پشتی کەوتووە،وهەربۆیە پێویستی بەچارەسەری خێرا لەدەرەوەی زیندان هەیە.هەروەها ئەم تاقمە لەزیندانیان کە لەدەنگدان خۆیان بواردووە کەوتونەتە بەر هەڕەشەی دوورخستنەوە وگواستنەوەیان بۆزیندانەکانی دیکە وهەروەها بڕینی ئیزنی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە وپێدنەدانی پشوو ڕووبەڕووبوونەتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: