مەریوان: زیندانییەکی سیاسی بۆ زیندان ڕاگواسترا

KMMK:

سێشەممه 25ی خەرمانانی 2720ی کوردی، “تەحسین دادڕەس” زیندانی سیاسی خەڵکی مەریوان سەرلە نوێ لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە بۆ زیندانی ئەم حکوومەتە لە مەریوان ڕاگواسترا.

بەڕێز دادڕەس خاکەلێووەی 2720 ی کوردی لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سـنە ڕاگوازرابوو.
ئەم چالاکه سیاسییەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕەزبەری 2718ی کوردی لە زینداندایە و سەرقاڵی تێپەڕاندنی ماوەی زیندانی 6 ساڵەیەتی.
بەڕێز دادڕەس ڕەزبەری 2718ی کوردی، بە تۆمەتی “هاریکاری حیزبە کوردستانیەکانی ئوپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە.

ناوبراو بۆ ماوەی 5 مانگ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و ئەشکەنجە کراوە.
ناوبراو لە کۆتاییدا بە 11 ساڵ زیندا مەحکووم کرا، پاش ناڕەزایەتی دەربڕین لە دادگای پێداچوونەوەی حکوومەت لە ســنە ئەم حوکمە بۆ 6 ساڵ زیندانی تەعزیری داشـکا. تەحسین دادڕەس خەڵکی گوندی سەردۆشی مەریوان لە سەرماوەزی2717یش بە تۆمەتی “هاریکاری حیزبە کوردستانیەکانی ئوپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر و پاش 9 مانگ دەستبەسەری لە گەلاوێژی2718 بە دانانی بارمتەی 500 ملوێن تمەنی ئازاد کرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان