خۆکوژی ژنێک لە مەریوان

بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، ڕۆژی شەمە ۹ی گوڵانی ۱۳۹٦ی هەتاوی ژنێک بە ناوی “دونیا دادگوستەر ” لە ماڵی باوکیدا خۆی هەڵواسیوە و لە دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە پزشک مەرگی ئەو ژنە ۲۲ ساڵانەی پشتڕاست کردوەوە .

هۆکاری خۆکوژی ئەو ژنە نادیارە و بنەماڵەکەی هیچیان نەدرکاندوە .

شایانی باسە کێشە ئابورییەکانی داسەپاو بەسەر گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا خوڵقێنەری کێشە کۆمەڵایەتییەکانە و هەر بەو هۆیەوە ڕێژەی خۆکوژییەکان بەتایبەت لە نێو ژنان و گەنجاندا زۆر لە سەرێیە .

بە پێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ساڵی ۱۳۹٥ی هەتاویدا ۱۱۹ هاووڵاتی کورد خۆکوژییان کردوە و ۱٤ ژنیش لە لایەن بنەماڵەکانیانەوە  کوژراون و ٤ کەسیش بە هۆی هەڵەی پزشکییەوە گیانیان لە دەست داوە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان