بە هۆی تەقینەوەی مینەوە هاووڵاتێکی سەقزی لاقێکی  لە دەست دەدات

بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، ڕۆژی ٨ی بانەمەڕی ۱۳۹٦ ی هەتاوی هاووڵاتییک بە ناوی ئەحمەد غوڵامی ٤٨ساڵان خەڵکی گەڕەکی شەریف ئاوای شاری سەقز لە کاتی گیاکردنی بەهارییدا لە نزیک پایەگا کۆنێکی گوندی “عارەبەلەنگ ” مینێکی بە جێماو لە ژێر پێیدا دەتەقێتەوە و لاقی بە توندی بریندار دەبێت و  هەناردە نەخۆشخانە سەقز دەکرێت .

جێگای سەرەنجە  حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران  لە دوای ملیتاریزەکردنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شەڕی ئێران عێراق  و دروستکردنی پایەگاو و پاسگای سەربازی و چاندنی مینێکی زۆر ، هێشتا لە زۆربەی ئەو پایەگایانەدا لە دوای ئەوەی چۆڵکراون بەڵام هێشتا مینی چێنراوی زۆری تێدا ماوەتەوە و ڕۆژانە هاووڵاتییانی ڕۆژهەڵات کوردستان دەبنە قوربانی و مەترسییان لە سەرە .

بە پێی داتاکانی کۆمەڵە مافی مرۆڤی کوردستان لە ساڵی ۹٥ی هەتاویدا ٥۷ تەقینەوە مین تۆمارکراوە کە بوەتە هۆی کوژرانی ۱۲ هاووڵاتی کورد و ٤٥ کەسیش بریندار بوون .

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان .