دان پێدانان بەتاوان لەیاسای تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران زانیار ولوقمان مورادی

بەپێی هەواڵی بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەپشتبەستن بەیاسای ــ سزاکانی ــ ئیسلامی ــ ئێران لەسەر پرسی دانپێدانان ــ بە ــ تاوان لەمادەی ۲۳۳ داهاتووە، دانپێدانان لەحاڵەتێکدا کاریگەر کە دانپێدانەر هەڵگری ئەو تایبەتمەندییانەی خوارەوە بێت: ۱ــ هزر(عقل)، ۲ــ تەمەنی یاسایی(بلوغ)، ۳ــ ئازادی ودەسەڵاتی تەواوی هەبێ(اختیار)،٤ــ ئامانج(قصد)
لەو ڕووەوە کە زانیار ولوقمان مورادی لەژێر گرانترین ئەشکەنجە و لێپرسینەوەدابوون، بەمەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ ،تائەو شوێنەی کەبەهۆی ئەو ئەشکەنجانەوە فەقەرات(مۆرەی کەمەر)ی زانیار مورادی شکاوە ومۆرەکان لە جێترازاون وبەپێی مادەی ۲۳۳ی یاسای سزا ئیسلامییەکان،ئەو دانپێدانانەی تۆمار کراون لەدۆسییەکەیاندا بەزۆرە ملەبوون، دادوەر ئەرکی سەرشانیەتی سەرلەنوێ دۆسیێەکە لێک بداتەوە وهەردوو کەسی زیندانی کراو لە دادگایەکی ــ ئازاد وبەدوورلە گوشار ولەبەرچاوگرتنی دانپێدانانە زۆرەملییەکان محاکمە بکات ،سەرەڕای ئەوەی بەپێی یاسا ئیسلامییەکان وەرگرتنی دان پێدانان لەژێر ئەشکەنجەدا قەدەغە کراوە وهیچ بایەخێکیان نییە.
شایانی باسە زانیار مورادی و سەعید شێرزاد وەکو چالاکانی مەدەنی و لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە زۆربەی مانگرتن و هەڵوێستە مافخوازانەکانی زیندانیان بە ئازایانە بەشدار بوون و لە نامەێیکی نوێدا کە بە هۆێ گیان لەدەستدان و کوشتن و بریندار کردنی کۆڵبەران و کاسبکارانی کوردستان نوسیویانە ، وێڕای هاوخەمی و هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ بنەماڵەی ئەو کۆڵبەرانە و ژیانی کولەمەرگی هەمو هەژاران و کرێکاران و کۆڵبەران ، پشتیبانی خۆیان بۆ مافی ڕەوای هەرتاکێک کۆمەڵگاو بەتایبەت کۆڵبەران بۆ هەبوونی کار و فرمانی شەرەفمەندانە و دابیین بونی ئەمنییەتی ماڵی و گیانی بۆ کۆڵبەران داواکارن و هەڵاوردنە ئابورییە سیستماتیکەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ناوچە جیاجیاکان ئێران وەکو، سیستان و بلوچستان و خوزستان و بە هەڵاواردنێکی سیاسی و ئەنقەست دەزانن .
هەربۆیە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وەک چاودێری زیندانیانی سیاسی لەئێران وبە لێدوان لەگەڵ کەس وکاری زیندانیان وسازکردنی پێوەندی لەگەیان ودەسڕاگەیشتن بە بەڵگە ودیکۆمێنتی گونجاو داوا لەهەموو ڕێخراوە وکەسانی ئاشتی خواز دەکەین لەهەمبەر ئەم بابەتە بێدەنگی نەنوێنن وبەمەحکووم کردنی ئەم چەشنە کەیسانە کە کۆماری ئیسلامی هەربە پێی یاساکانی خۆی تێیدا مەحکوومە ،دەنگی ناڕەزایەتییان هەڵبڕن وبەسازکردنی کەمپەین وپشتیوانی مەدەنیانە پشگیری خۆیان لەئاستی پێشێلکارییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ زیندانی سیاسی ڕابگەیەنن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان