بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،”عەلی نەجاتی”ئەندامی لێژنەی سەندیکای کرێکارانی نەیشەکەری حەوت تەپە و۶چالاکی دیکە کەدووکەسیان لەبواری مافی ژنان چالاکی دەکەن ،بانگهێشتی دادگای شۆڕشی دیزفول(پارێزگای خوزستان)کران ودەبێ ڕێکەوتی ۲٤ی گوڵانی ۱۳۹۶،لەهەمبەر ئەو تۆمەتەی نراوەتە پاڵیان وەکوو”پڕوپاگەندە دژبەدەسەڵات”لەخۆیان بەرگری بکەن و وڵام بدەنەوە .
عەلی نەجاتی ئەندامی لێژنەی سەندیکای کرێکارانی نەیشەکەری حەوت تەپە هاوڕێ لەگەڵ “ئەشرەف ڕەحیم خانی و زەینەب کیشوەری”(چالاکی بواری ژنان)،عیزەت جەعفەری،شاپوور ڕشنۆ ،عەلی محەممەد جەهانگیری وشاکری،چالاکانی یەکیەتی ئازادی کرێکارانی ئێران وبەرگریکاری مافی ژنانن کەبە تۆمەتگەلێ پڕوپووچی دەست وپێوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بانگهێشتی دادگا کراون وپێویستە بەرگرییەکانی خۆیانلەمەڕ ئەوتۆمەتانەی لێیان دراوە بخەنە بواری جێبەجێ کردنەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان