بە پێی هەواڵێک کە بە کۆمەڵەی ماف مرۆڤی کوردستان گەیشتوە بەرپرسی پۆلیسی قەسر شیرین سەرهەنگ عەنایەت فەلاحی ئاشکرای کردوە کەم ڕۆژی چوارشەمە ٦ی گوڵانی ۱۳۹٦ ی هەتاوی بە هۆی تەقینەوەی مین هاووڵاتیک لە شاری قەسرشیرین کە بە بۆڵدزێر کاری کردوە مینێکی چێنراو دەتەقێتەوە و شوفێرەکە شەپۆلی تەقینەوەکە بەری دەکەوێت و هەناردەی نەخۆشخانە دەکرێت و بۆڵدزێرەکەش خەساری بەردەکەوێت .
لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەمە ٥ جارە کە بە هۆی تەقینەوەی مینەچێنراوەکانی سەردەمی شەری ئێران عێراق هاوڵاتیانی قەسرشیرین زیانیان لێدەکەوێت کە لە کۆی گشتی دا ۲ هاووڵاتی بریندار و ۱۰ سەر مەڕوماڵات کوژراوە و ٨ سەری تر بریندار بوون و تراکتۆرێک و دوو بۆڵدزێر خەساریان بەردەکەوتوە .
شایانی باس بە پێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ساڵی ۱۳۹٥ی هەتاویدا ٥۷ جار مینەچێنراوەکانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەقێنراوەتەوە هەر بەو هۆیەشەوە ۱۲ هاووڵاتی گیانیان لە دەست داوە و ٤٥ کەسیش بریندار بوون .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان