بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، ڕۆژی دووشەمە ٤ی بانەمەڕی ۱۳۹٦ی هەتاوی ، مامۆستا مەلا ڕەزا عەبدی بەڕێوەبەری مەدرەسەی علوم دینی سەلاحەدین ئەیوبی و ئێمام جومعەی مزگەوتی قودسی سونەمەزەوەکان لە ورمێ ، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا .
بە پێی هەواڵ مامۆستا مەلا ڕەزا کە لە بەفرانباری ۱۳۹٥ وە لە لایەن دادگای تایبەت بە ڕۆحانییەتی تەوێزەوە بە ٦مانگ زیندانی و دووساڵ دوور خستەنەوە لە زێدەکەی سزادرابوو ، دوێنێبە دانانی بارمتەێیکی ۳۰ ملیون تمەنی ئازاد کرا .
شایانی باسە لە بەرەبەری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری لە ئێراندا گوشارێکی زۆر بۆ مامۆستایانی ئاینی و چینی دیار و کەسایەتی خۆشناوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاتۆتە ئاراوە ، لە پارێزگای سنەش بە فەرمی ڕێگری لە حەسەن ئەمینی کەسایەتی ئاینی و حاکم شەرعی پێشوی کوردستان کراوە کە بۆ مەراسمێکی تەواو بوونی خولی خوێندنی مەدرەسەی ئیمام بوخاری بۆ شاری زاهیدان بچێت ، چونکە پەیوەندی سونەمەزەوەکانی سیستان و بەلوچستان و کوردستان لە پەرەگرتن و بەردەوامیدایە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان