بە پێی هەواڵگەلێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون ، و بە پێی وتەی بەڕێوەبەری گشتی نۆژنکردنەوەو دروستکردنی قوتابخانەکانی پارێزگای خۆراسانی شوماڵی (لەو پارێزگایەدا زورترین دانیشتوەنەکانی کوردن ) هەر ئێستا ۱۳۰۰ پۆلی وانەخوێندن پێویستیان بە نوێژەنکردنەوە هەیە .
بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا ، ابولقاسم بابایی ئاشکرای کرد کە نزیک بە 50% قوتابخانەکانی ئەم پارێزگایە کە ۲۰۰۰ پۆل (کلاس) لە خۆ دەگرێت دەبێت نوێژەنبکرێنەوە .
بەو پێییە کە بۆ نوژەنکردنەوەی هەر پۆلێک نزیک بە ٤۰۰ملیون ڕیاڵ پێویستە ، ۱۳۰۰ پۆل دەبێت بەمیلیارد قەران پارەی پێویست بێت .
بابایی دەڵێت ، بە پێی ئەوەی کە یاسا و پڕۆژەی تێکدان و نوێژەنکردنەوە لە پلەبەندی سەرەکیدایە و دڵنیاییدا کە لە کۆی ۲٥٤٤ کلاسی (پۆل) پارێزگا زیاتر لە ۱۲۰۰ پۆلی وانە وتنەوە تێکدراوون ئەوانەی تریشی لە بەر فەرمان و دەستوری کارەکانماندایە .
هەرچەند ساڵ جارێک لە کاتی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری و شوارای شار و گوندەکاندا ، لە شوێنە جۆراوجۆرەکاندا وادە و بەڵێنی بۆ نوێژەنکردنەوە و دروستکردنی قوتابخانەکان دەدرێت و بە شێوەیە دەیانەوێت هاووڵاتییان لە هەڵبژاردەنەکاندا بەشدار بن .
بە پێی ئەم لێدوانانە ، زۆر ڕوونە کە داهاتوێیکی زۆر ناڕوون و تەماوی بەهۆی سیاسەتە چەوت و نا ڕاستەکانی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران چاوەڕووان دەکرێت ، کە ئاسایشی منداڵان و قوتابیان دەخاتە مەترسییەوە .
ئەمە جێگای پرسیارە ،چۆن دەکرێت لە یەک پارێزگادا ۲٥٤٤ پۆلی وانە خوێندن لە یەک کاتدا پێویستییان بە نۆژەنکردنەوە بێت و بەڵێنی دروستکردنیشیان بدرێت ؟!
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان