بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان شەریف باجوور چالاکی ژینگەپارێز وئەندامی ئەنجوومەنی سەوزی چیا ڕۆژی پێنجشەممە ۳۱ی خاکەلێوەی ۱۳۹۶ی هەتاوی لەگوندی “ئەسراوا”بۆجارێکی تر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا.
دوابەدوای بەرز بوونەوەی ناڕەزانیەتی خەڵکی مەریوان وبەتایبەتی گوندەکانی دەورووبەری مەریوان دژبە دیپۆکردنی زبڵەکانی ئەو شارە لەنێزیک گوندەکان وپیس کردن ولەناوچوونی ژینگە ،لەلایەن شارەوانییەوە،خەڵک ناڕەزایەتییان دەربڕی وڕێگەیان بە ستافی شارەوانی نەداوە ئامانجەکانیان بپێکن ،هەربۆیە هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵدەکوتێتە سارچالاکانی مەدەنی وژینگەپارێزی وبۆجارێکی دیکە “شەریف باجوور” لەگوندی ئەسراوا کە لەم دوایانە لەگەڵ هێزەکانی حکوومەت تێهەڵچبوون وتەنانەت برینداریشی لێکەوتەوە وچەندد کەسێکیش دەسبەسەر کراون.
جێگەی باسە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی دەیهەوێ تەنیا بەهەڕەشە وزەبروزەنگ ئیرادەی هاوڵاتیان بپسێنێ بەچەشنێکە توانای پاراستنی ژیان وژینگەشیان لێوەربگرێتەوە ،تەنانەت پاراستنی ژینگەیش وەکوو مەترسی بۆسەردەسڵاتی خۆی وسیاسەت ومحاربە وتێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی دەبینێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان