درێژەی هەوڵە دژەمافی مرۆڤییەکانی دەسەڵاتدارانی تورکیە (AKP)دژی نەتەوەی کورد لە باکوری کوردستان

بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، ئەمڕۆ 21/4/2017 پۆلیسی تورکییە هێرشێکی بەربڵاوی سەربازی و لەشکری دژی نەتەوەی کورد دەست پێکردەوە و لەو پەیوەندییەدا دەیان هاووڵاتی کوردی شارەکانی باکوری کوردستان دەستبەسەر و هەناردەی زیندانەکان کراون .

لە کاتی ئەو پەلامارە سەربازییەشدا ، پۆلیسی تورکییە بە شێوەێیکی نایاسایی خۆی بەماڵی هاووڵاتییاندا کردوە و لە شارەکانی درسیم ، خارپیت و ئیزمیر دەیان کەسی لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی کورد و چەپی بە مەبەستی پێشگرتن لە چالاکییەکانی ۱ ی “مەی”ڕۆژی جیهانی کرێکاران ، دەستبەسەر کردوە و هەر وەها لە درێژەی هێرشەکانی پۆلیسی تورکییە پەلاماری بۆ سەر گەڕەکی جمهوری لە شاری  درسیم  داوە و خوێندکارێکی بە ناوی “سەفجان توپان ” دەستبەسەر کردوە .

لە شاری خارپەتش هاووڵاتییک بە ناوی “حەسرەت سوزگون ” دەستبەسەر دەکرێت و هەناردەی ناوەندی پۆلیسی شار دەکرێت.

لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا دەڵێت :لە درێژەی ئەو هێرشە نایاساییەی پۆلیسی تورکییەدا پەلاماری سەر نوسینگەو وناوەندی حیزبەسیاسییەکان وەکو حیزبی سوسیالیست بەندەستان ، فدراسیونی ئەنجومەنی لاوانی سوسیالیست و حیزبی یەکییەت. ی و ئازادی داوە و هەروەها  ماڵی چەند خوێندکارێکی ئەوشارە و نوسینگەی ناوەندی گۆڤاری “قالدرچە”یان بە مەبەستی پێش لە چالاکی کردنیان  نەبواردوە .

جێگای سەرنجە کە لە کاتی ئەو پەلامارە دژە مافی مرۆڤەیەیدا  ، هاووڵاتییان و ڕێکخراوە چەپەکان هاوارییان دەکرد ، ناتوانن بێدەنگمان بکەن ، بەڵکوو دەنگمان بڵیندتر و بەگۆڕتر دەبێت .

جێگەی باسە کە زیاتر لە ساڵێکە دەسەڵاتدارانی تورکییە شەڕێکی نابەرانبەریان دژی نەتەوەی کورد دەست پێکردوە و لەو بوارەدا سەدان کەس  لە هاووڵاتییانی کورد گیان و ماڵی خۆیان بۆ وەدیهێنانی ئازادی و یەکسانی باخت کردوە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: