بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ٤کەس لەکرێکارانی کومپانیای چیمەنتۆی “مسجدسلیمان” (کاروون)بەهۆی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی کەلە ڕێبەندان وڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو لەم یەکەی بەرهەمهێنانییە بەڕێوە چبوو بانگهێشتی دادسەرای” مسجد سلیمان” کران.
بەگوێرەی هەواڵەکە،کرێکارانی بانگهێشت کراو لەلایەن خاوەنکارەوە بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایش وتەکووزی وپێش کردن لەبەڕێوەچوونی پڕۆژەی فازی دویەمی کومپانیا سکاڵای بردۆتە دادگا وبڕیارە ڕێکەوتی چواری گوڵانی ۹۶، لەدادسەرا ئامادە بن.
جێگەی باسە هاوکارانی ئەم گرووپە جەختیان کردەوە کەهۆکاری ناڕەزایەتییەکان ،پێنەدانی مووچەی پاشکەوتووی ٤مانگەی کرێکاران بووە وهیچکام لەم ٤کەسە لەڕێخستن و بەردەوامبوونی ئەم دەسپێشخەرییە ڕۆڵێکی تایبەتیان نەبووە وهەروەها ئاماژەی پێدراوە کە پڕۆژەی فازی دوویەمی کومپانیاکە لەساڵی ۱۳۹۲وەوە ڕاوەستاوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان