بۆ جاری دوویەم دادگا سزای ئێعدامی بەسەر هاووڵاتیکی کامێراندا سەپاندەوە

بۆ جاری دوویەم دادگا سزای ئێعدامی بەسەر هاووڵاتیکی کامێراندا سەپاندەوە
بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، هاووڵاتییکی کامێرانی بە ناوی تاهیر باباڕەسوڵی بۆ جاری دووهەمە کە سزای ئێعدامەکەی ئەرێنی کراوە و هەر بینا سزاکەی لەسەر جێبەجێ بکرێت .

تۆڕی هەواڵنێری کوردستان نیوز لە هەواڵێکی خوێدا دەڵێت :ماوەی ٨ساڵە کە تاهیر لە ژێر سزای ئێعدامدایە و لە دوای ئەوەی دۆسییەکەی بۆ پێداچونەوە خولی یاسایی خۆی تێپەڕاندوە و چاوەڕووانی کەمکردنەوەی سزاکەی دەکرد ، بەڵام دیسان سزاکەی لە سەر ئەرێنی کراوە و ئەگەری لەسێدارەدانی زۆرە .
تاهیر باباڕەسوڵی ٤٤ ساڵ تەمەن ٨ ساڵ پێش لە لایەن دادگای شاری هەمەدانەوە بە تۆمەتی بازەرگانی بەمادەهۆشبەرەکان سزای ئێعدامی بۆ بڕاوەتەوە .
شایانی باسە لە ساڵی ڕابردودا لە ژێر گوشاری مافی مرۆڤی نێونەتەوەییدا کۆماری ئیسلامی ئێران ناچار بوو پێداچونەوە بەسەر سزاداسەپاوەکانی سەر دۆسییەی مادەهۆشبەرەکاندا بکات ، بەڵام تاکو ئێستا ئەو هاووڵاتییە کوردانەی کە بە تۆمەتی مادەهۆشبەرەکان لە لایەن داگاکانەوە سزادرابێتن ، هیچ گۆڕانێک بەسەر کەم و زۆری سزاکانیاندا نەهاتوە و ڕێژەی ئێعدامەکان هەر لە هەڵکشاندایە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: