بارینی باران لەسەقز وپێڕانەگەیشتنی بەرپرسان بەکێشە وگرفتی هاوڵاتیان

بارینی باران لەسەقز  وپێڕانەگەیشتنی بەرپرسان بەکێشە وگرفتی هاوڵاتیان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دوابەدوای بارینی باران لەڕۆژی ڕابردوو و ئەوڕۆ لەشاری سەقز ، ڕووداوی کارەساتاوی وکێشە و گرفتی زۆری لێکەوتەوە بەهۆی نەبوونی بەڕێوەبەرایەتی و کەرەستەی پێویست لەبەرانبەر کارەساتە چاوەڕوان نەکراوەکان.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە کە ماڵی هاوڵاتیان لەشارۆچکەی زانکۆ وپشتەوەی شەقامی مامۆستا هەژار کە دەخواتە دەشتی” کانی کەوێ” هەموو ئاوەڕۆکان گیراون وئاوی باران چووەتە نێو ماڵی هاوڵاتیانەوە وخەسار وکێشەی هەرەزۆری پێگەیاندوون.

ئەمە لەحاڵێکدایە کەبەدەیان جار پێوەندیان بە بەرپرسانی شارەوە گرتووە، بەڵام هەروا بێ وڵام ماونەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی قەیران وبابەتە پاراستنیەکان لەم شارە وهەموو شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وتەنانەت شارەگەورەکانیش له نزمترین ئاستی ستانداردی خۆیدایە وهەر ڕۆژ شایەتی ڕووداوی دڵتەزێنی وەکوو گیان لەدەست دانی چوار هاوڵاتی سەقزی  بەهۆی سێڵاوەوە ، کوژرانی پیاوێکی تەمەن ۳۰ساڵ لەسەرشیو بەهۆی کەوتنەنێو ڕووبار و ون بوونی مناڵی دوازنزە ساڵە لە پیرانشار بە هۆیی سێڵاوە، دەبین.

ناوەندە حوکمیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ پلانێکی ئاوەدان کردنەوەیان لە رۆژهەڵاتی کوردستان نیە و بودجەکانی ئەو بەشی کوردستان لە پلانگەلی فۆرمالیتە خەرج دەکەن و هیچ ئاوەدانیەک لە شارەکانی کوردستان ئەنجام نادەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: