ڕێخراوە ئەمنییەکان بڕیاری دەسڕانەگەیشتن بە دۆسیەی” فەرزانە جەلالی”یان دەرکرد

ڕێخراوە ئەمنییەکان بڕیاری دەسڕانەگەیشتن بە دۆسیەی” فەرزانە جەلالی”یان دەرکرد

بەپێی لێکۆڵینەوەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،بڕیاری دەسڕانەگەیشتن بەدۆسیەی فەرزانە جەلالی چالاکی دیاری دانیشتووی کرماشان پایەتەختی رۆژهەلاتی کوردستان، یان دەرکردووە وئیزن نادەن پارێزەری ناوبراو دەستی بگات بەو زانیاریانه ى كه لەدۆسیەکەی هەیە بەمەبەستی بەرگری کردن لە ناوبراو.

لەووتووێژێکدا کەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەگەڵ بەڕێز “کەیوان عەزیزی” پارێزەری فەرزانە جەلالی پێکی هێناوە،بەڕێز عەزیزی ئاشکرای دەکەن کەدامەزراوەگەلی ئەمنییەتی ئێزنی دەسڕانەگەیشتن بەدۆسیەی فەرزانە جەلالی چالاکی ناسراوی کورد دەرکردووە.

ناوبراو هەروەها لەدرێژەدا ڕایگەیاند کەلە حاڵەتگەلی ئەمنییەتیدا ،ئەم ئەگەری یاساییە پێش بینی کراوە کەپارێزەر وپارێزراو لەدەسڕاگەیشتن بەدۆسیەکە بێبەری بکات.

هەرلەو وتووێژەدا ناوبراو بیری هێنایەوە کەبەداخەوە تابەئێستە ئیزنیان نەداوە کە چاولەدۆسیەکە بکەم ولەو تۆمەت وتاوانانەی کەناوبراویان پێ تاوانبار کردووە ئاگادارببمەوە.

کەیوان عەزیزی لەدرێژەدا دەڵێ:کەبارمتەی ۳۰۰ملوێن تمەنی بۆناوبراو دیاری کراوە وهەنووکە ناوبراو بەدانانی بارمتە ئازادکراوە.

فەرزانە جەلال چالاکی ناسراوی کورد خەلکی کرماشان لە رۆژهەلاتی کوردستان وچالاک لەبوارەکانی مافی ژنان،چالاکی خوێندکاری ویەکێک لەکەسایەتییە ناسراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کەلەڕێکەوتی…….. دەسبەسەر وڕەوانەی زیندان کرا.لەدەسپێکی دەسبەسەری تاکاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ ئەگەرێک بۆ زانینی هۆکاری دەسبەسەرییەکەی لەبەردەست نییە.

کۆماری ئیسلامی ئێران بەمەبەستی گوشار وتۆقاندنی خەڵک وچالاکانی مەدەنی،مافی مرۆیی وسیاسی،دەستی داوەتە دەسبەری وگرتنی چالاکانی سیاسێ ومەدەنی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان