لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزی ئینتیزامی کوردێکی کوشت

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزی ئینتیزامی کوردێکی کوشت

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەوڕۆ پێنج شەممە ۲٤ی خاکەلێوە، هێزی ئینتیزامی شاری سەقز، لە نیزیک ئاوایی “مام سەیفەدین”ی سەربە ناوچەی سەرشیوی سەقز، تەقەیان لە ماشێنێکی کاسبکارانی کورد کرد کە ۲کەسی تێدابوو و بەهۆی ئەو تەقە ڕاستەوخۆیەوە شۆفیری ماشێنەکە بەنێوی” عەتا حوسێنی” دەستبەجێ گیانی لە دەستدەدا.
دۆینێ چوارشەممەش لە ڕووداوێکی هاوشێوەدا هێزە ئینتیزامییەکانی شاری بانە کاسبکارێکی کوردی تریان بە نێوی “ئازاد مەحموودی” خەڵکی چی چۆرانی شاری بانەیان کووشتبوو.
شایانی باسە کە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لەسەر سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەبیانووی هاوردە کردنی کەلوپەلی نایاسایی، کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد، دەدەنە بەر دەستڕێژی گوللە کە زۆرجار دەبێتە هۆی کوژرانی کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان