ئیدارەی ئەماکنی ئێران لە کامێران؛ گۆرانی بێژان کارتی هونەرمەندی خۆیان ڕادەست بکەنەوە

kmmk:

ئیدارەی ئەماکنی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری کامێران لە ڕێی پێوەندی تلەفونییەوە داوای لە گۆرانی بێژانی ئەو شارە کردووە کە کارتی هونەرمەندی خۆیان ڕادەستی ئەم دامەزراوە حکوومییە بکەنەوە.

ئەم هەوڵەی ئیدارەی ئەماکنی کامێران بۆ ڕێگری لە ئامادەبوونی گۆرانی بێژان بکات لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزدا.

ئەم دامەزراوە حکوومیەی ئێران بە گۆرانی بێژانی ڕاگەیاندووە کە کارتی ئەوان تا کۆتایی ڕۆژانی پشووی نەورۆز لەو ئیدارەیە دەمێنێتەوە و لەم ماوە مافی بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزتان نییە.

کۆماری ئیسلامی ئێران دەیهەوێ کە جێژنی نەورۆزی ئەمساڵ، کە مەزنترین جێژنی نەتەوەیی کوردانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تووشی کێشمەکێشم بکات و وابکات کەمترین پێشوازی لەم جێژنە پیرۆزە بکەن.کەوابوو هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران تەنیا پاکتاوکردنی کەلتوور و هونەری ئیتنیکە کوردییەکان بووە ،کەلەم ڕێگەدا لەهەر هەوڵ و شێوازێک کەڵکی وەرگرتووە و نەوەستاوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان