هەواڵەکان

مانگرتنی زیندانیانی سیاسی کورد لە گرتووخانەی ڕەجایی شاری کەرەج بۆ پشتیوانی لە مانگرتووانی باکووری کوردستان

مانگرتنی زیندانیانی سیاسی کورد لە گرتووخانەی ڕەجایی شاری کەرەج بۆ پشتیوانی لە مانگرتووانی باکووری کوردستان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەوڕۆ چوارشەممە ۲۳ی خاکەلێوە، زیندانیانی سیاسی کوردی گرتووخانەی ڕەجایی شاری کەرەج، بە لێدوانێک پشتگیری خۆیان بۆ زیندانیانی مانگرتووی باکووری کوردستان کە دژ بە گۆشەگیری سەر ئیمڕاڵی و هەروەها ڕەوشی نالەباری زیندان و گووشار و شکەنجەی بەرپرسانی گرتووخانە، ماوەی ٥۷ ڕۆژە دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن، دەربڕی و ڕایانگەیاند کە ئەوانیش پەیوەست دەبن بەو مانگرتنەوە و لە سبەی ڕا بۆ ماوەی ۲٤ کاتژمێر، مان لە خواردن دەگرن.

“زانیــــــــار مورادی، لوقمـــــــان مورادی و سەعیــــد شێـــرزاد” ڕایانگەیاند کە دەوڵەتی تورکیا بەرپرسە لە ژیانی ئەو زیندانیانە. هەروەها داواشیان لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد کە بە هانای ئەو مانگرانەوە بچن پێش ئەوەی گیانیان لەدەست بدەن. ئەو زیندانییە سیاسیانە لە کۆتایی دا داوا لە گەلی کورد لە هەرچوار بەشی کوردستان و هەندەران دەکەن، بۆ کۆتایی هێنان بەو باروودۆخە، چالاکییەکانی خۆیان بەرفراوانتر بکەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

گواستنەوەی سەرلەنوێی دووچالاکی مەدەنی کوردی خەڵکی ســـنە بۆئێدارەی ئیتلاعات

هاوڵاتییەکی دیکە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی لە شنۆ دەستبەسەرکرا

گواستنەوەی هاوڵاتییەک بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی بۆ زیندان