ڕێپۆڕتاژێک لەلایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانەوە لەسەر شارۆچکەی نایسەری سنە
ڕاپۆڕت نێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕاپۆڕتێکی دیکۆمینتاری لەشارۆچەی نایسەری سنە ئامادەکردووە کە لەودا هەڵاواردن، ستەم ونکۆڵی ونایەکسانی ونەبوونی کەرەستە و پێداویستی شارنشینی شەپۆل دەدات. نایسەر گەورەترین شارۆچکەی بێ پێداویستی وئیمکانییەتی شارنشینی لە سنەیە کەڕێگەوبانی قیرەتاوی نییە وزۆرینەی دانیشتوانەکەی ئاوئاوەڕۆ وکارەبای نییە، و تانکەری شارەوانی تەنیا سەرچاوەی ئاوی هاوڵاتیانی کوردە لەنایسەری شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
بەگوێرەی ڕاپۆڕتەکە شارەوانی بۆپێدانی گازی سرووشتی وکارەبا داوای پارەیەکی خەیاڵی وباوڕپێکراو لەخەڵکی هەژار وبێ دەرەتانی ئەو شارۆچکەیە دەکات وکەچی خەڵکی لانەواز وهەژاری ئەم مەڵبەندە چەشنی گەڕەکە سامان دار و تێر وتەسەلەکانی شاری سنە (ماڵیات وعەوارزی) شارەوانی دەدەن و تراپێدیای سەیر وسەمەرە لەوەدایە کە نرخی هەندێ لەخانوەکانی موبارەک ئاوی سنە کەزۆرینەی دانیشتوانەکەی بەرپرسانی حکوومین و پتر لە ۵ میلیارد و تەنانەت زۆرتریشە ونرخی خاننوبەرە لە نایسەری سنە ۲۰بۆ ۳۰ملوێن تمەنە. جیاوازی چینایەتی ئەوەندە زۆر ومەترسیدارە کە ویژدانی هەرمرۆڤێک دەوروژێنێ ، و خاڵی تاڵ وقیزەونتر ئەوەیە کە شۆرای ناکارامەی سنە نەیتوانی لەشاری سنە سەرۆک شارەوانی هەڵبژێرێ وچەشنی هەمان نەریتی حکوومەت لەبەرپرسانی گرێدراو وباڵی چەکداری حکوومەتی لەشاری کرماشان وەکوو سەرۆک شارەوانی هەڵبژاردووە.
جێگەی تێڕامانە لەتایبەتمەندی گەماری سیستەمە توتالیتەر وسەرکوتگەرەکان، جیاوازی چینایەتی هەرە زۆر وگەندەڵی وهەژاری وناڕەوشتی وگرانی وتووشکردنی کۆمەڵایە بەمادە هۆشبەرەکان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان