“مینە چێـنراوەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوجاریش هاووڵاتییەکی کوردیان کردە قوربانی”
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دۆینێ یەکشەممە ۱۳ی خاکەلێوە، مینێکی چێنـــراوی شەڕی ئێران و عێراق لە نیزیک ئاوایی ” کەوپێچ ” بە هاوولاتییەکی کوردی خەڵکی شاری بانە بە نێوی ” ئیسماعیل عەزیزیان ” تەمەن ۲۹ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “مەنیجەڵان” دا تەقیوەتەوە و لە ئاکامــدا لە یەکێک لە پێیەکانی لە دەست دەدا. زانراوە ناوبراو دوابەدوای ئەو ڕووداوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەییوبی شاری بانە گوازراوەتەوە و بڕیارە نەشتەرگەری بۆ بکرێت. دەوترێت کە ئەو هاووڵاتییە بۆ گەشت و سەیاحەت لە و ڕۆژەدا چووەتە ئەو ناوچەیە.
ڕۆژی ۱۳ی خاکەلێوەی هەمـوو ساڵێک کە وەکوو نەریتێکی کورد و ئێرانییەکان بە سێزدەبەدەر ناسراوە، خەڵک لەو ڕۆژەدا لەماڵ دێنەدەر و ڕوو لە دەشت و کێو دەکەن و بەو جۆرە جارێکیتر پەیمان لەگەڵ سرووشت نوێ دەکەنەوە
. شایانی باسە لە ماوەی ٨ساڵەی شەڕی ئێران و عێراق دا بە میلیۆنان مین لەلایەن هەردوو دەوڵەتەوە لەسەر سنوورەکانی نێوانیان چێندران و دوای کۆتایی هاتنی شەڕیش، بەبیانووی هەبوونی هێزە کوردییەکان، هەڵنەگیراونەتەوە و ساڵانە دەبنە هۆی گیان لەدەستدان و سەقەت بوونی هاووڵاتیانی سەر سنـــــوور
. “کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان”