دوو هاوڵاتی بۆکانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کران
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،دووشەممۆ ۷ی خاکەلێوەی ۱۳۹٦ هەتاوی دوو هاوڵاتی کوردی خەڵکی بۆکان لە” ڕۆژهەڵاتی کوردستان”بەناوەکانی “سەعید ڕەشیدزادە”۲۶ساڵ تەمەن و”ئامانج قوربانی”۲۹ساڵ تەمەن، بەهۆکاری نادیار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر وگوازرانەوە بۆشوێنێکی نادیار.
دەسبەسەری ڕەمەکی وبێ بنەمای حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو سنوورەکانی تێپەڕاندووە،چینەجیاوازەکانی کۆمەڵگای ئێران وبەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژنامەوانان، بیرجیاوازان، پارێزەران وخوێندکاران وچالاکانی سیاسی ومەدەنی و…هەموو ڕۆژێک ڕووبەڕووی ئەم ڕوداوە دەبنەوە وئازادیگەلی تاکەکەسی وکۆمەڵایەتی ڕۆژلەگەڵ ڕۆژ زەوت وبێ بایەخ دەکرێت.
ئەمە لەحاڵێکدایە کەکۆمەڵگای مافی مرۆڤی،بەدەیان جار لەمەڕ پێشێلکاری مافی مرۆڤ لەئێراندا هۆشداریان بە کۆماری ئیسلامی داوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


