کاناڵە تەلەویزیۆنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بێڕێزی بە نەتەوەکان دەکەن
بەپێی ئەو گرتەڤیدیو و وێنانەی کە لە تۆڕەە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبونەتەوە ، لە بەرنامە و پرۆگرامەکانی نەورۆزی ساڵی ۹٦ی هەتاویدا لە شەبەکەی ۲ ی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ، بە مەبەستی گاڵتەکردن بەنەتەوە و کلتوری کوردستان، بوکە شوشەێیک کە لە شێوەی گوێدرێژ کێشراوەتەوە ، لەچک و جل و بەرگی کەسکی ژنانەیان لەبەر کردوە و بەو کردەوەیە بێڕزی بە جلوبەرگی نەتەوەیی و جوانی کوردەواری و ژنانی کورد بە تایبەتی کردوە .
کردەوە و شانۆی تلویوزیونەکانی کۆماری ئیسلامیی دەبێت پێشتر لە لایەن ناوەندی ئیرشاد ئیسلامییەوە پەسەند بکرێت دەنا ئیزنی بڵاوکردنەوەی نییە ، بەو پێییە ئەم شانۆیە کە لە خشتەێیکی تەنزدا بڵاو بۆتەوە بە زانستییانە و بە مەبەست بڵاوکراوەتەوە و پلانی بۆ دارێژراوە .
شایانی باسە بڵاو بونەوەی ئەو شێوە بێڕێزیانە بە گەلیی کورد و گەلانی تر لە چوارچێوەی ئێستاکەی ئێران ئێران ، لە دەنگ و ڕەنگی حکومەتییەوە یەکەمجار نیە و چەند ساڵ بەرێ ئازەرییەکانی د بە قالۆنچە شوبهاندبوو کە ناڕەزایی توندی هاووڵاتیانی ئازەری لێکەوتەوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، بێڕزی و بە سوکک ڕووانین لە کلتور و نەتەوەکان لە لایەن سیستمی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە پێشێلکاری مافی مرۆڤ دەزانێ و پاراستنی و گەشەکردنی کلتورەکان و زمان و داب و نەریتەکانی مافی هەر نەتەوەێیکەو ئەرکی حکومەت و دەسەڵاتەکانیشە پارێزەری داب و نەریت و دین و ئوستورەکانی نەتەوەکانی ژێر دەسەڵات و جۆغڕافیای سیاسی خۆیان بن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
previous post