نوام چۆمسکی، گەر کوردە ئازدیخوازەکان بانگهێشتم کەن، دەچمە تورکیا

پرۆفیسۆڕ نوام چۆمسکی فیلسوفی ناوداری ئەمریکی رایگه‌یاند: به ‌بانگهێشتنامه‌ی سه‌رۆککۆماری تورکیا،”ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ناچمه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر کوردان من بانگهێشتم بکه‌ن ده‌چمه‌ تورکیا.

دوا به‌دوای ئه‌وه‌ی که‌سانی ئه‌کادیمی په‌یامی “ئێمه‌ شه‌ریکی ئه‌م کۆمه‌ڵکوژیه‌ ناکه‌ین”یان دایە حکومه‌تی تورکیا”، ئه‌و که‌سایه‌تییە ئه‌کادیمیانه‌یان به ‌”خائینی ده‌وڵه‌ت” به‌ناو کرد، نۆام چۆمسکی پێش ماوه‌یه‌ک واژۆی په‌یامی که‌سایه‌تیه‌ ئاکادیمیه‌کانی کردبوو، له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ ئه‌ردۆغان چۆمسکی بانگهێشتی تورکیا کرد.

نوام چۆمسکی بانگهێشتنامه‌که‌ی سه‌رۆک کۆماری تورکیای رەتکردەوە و له‌ رێگه‌ی رۆژنامه‌ی گاردیان وڵامی بانگهێشتنامه‌که‌ی دایه‌وه‌. رۆژنامه‌ی گاردیان په‌یامی چۆمسکی به‌سه‌ردێڕی “تورکیا له‌ که‌سانی ئه‌کادیمی که‌ پشتگیری کوردان و ئاشتی ده‌که‌ن هه‌ڕه‌شه‌ ده‌کا”، بڵاوکرده‌وه‌. گاردیان له‌هه‌واڵه‌که‌ی خۆیدا ده‌ڵێ؛ نوام چۆمسکی و زانای گه‌وره‌ سڵاوی ژیژەک و زیاتر له‌ 200 که‌سایه‌تی ئه‌کادیمی واژۆی په‌یامی ئاشتی کردن و ده‌ڵێ: “له‌به‌رامبه‌ر به‌ 1128 که‌سایه‌تی ئه‌کادیمی که‌ واژۆیان بۆ ئاشتی و پشتگیری دۆزی کورد کرد له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکیا به‌ تاوانی “پرۆپاگه‌نده‌ی تیرۆر، هاندان و دروستکردنی رق و کینە له‌ نێوان پێکهاته‌کانی تورکیا، دام و ده‌زگای تورکیا بێ رێزی کراوه‌”، دۆز کرایه‌وه‌ و سزای پێنج ساڵی زیندانیان بۆ بڕایه‌وه‌”.

رۆژنامه‌که‌ به‌بیرهێنایه‌وه‌ که‌ ئه‌ردۆغان ئه‌و که‌س و ئه‌کادیمیانه‌ی وه‌ک “گوایا ئه‌کادیمیسیەن”، به‌ناو کرد و واژۆی ئه‌وان وه‌کو خیانه‌ت له‌ وڵات و “تێکۆشانی ستونی پێنجم” (شه‌ڕی تایبه‌ت) به‌ناو کرد و بانگهێشتی چۆمسکی و که‌سانی ئه‌کادیمی کرد که‌ سه‌ردانی باکوری کوردستان بکه‌ن و راستیه‌کان ببینن، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان نوام چۆمسکی نامه‌یه‌کی ئه‌لیکترۆنی بۆ رۆژنامه‌ی گاردیان نارد و بانگهێشتنامه‌که‌ی ئه‌ردۆغانی ره‌تکرد. نوام چۆمسکی له‌ نامه‌که‌یدا وه‌ها وتوه‌: “ئه‌گه‌ر من بڕیاری چوون بۆ تورکیا بده‌م، ئه‌وا نه‌ک له‌سه‌ر بانگهێشتنامه‌ی ئه‌ردۆغان بچم، به‌ڵام له‌سه‌ر بانگهێشتنامه‌ی گه‌لی کوردی قارەمان که‌ به‌ساڵانه‌ رووبه‌ڕووی هێرش ده‌بنه‌وه‌ و ئۆپۆزسیۆنێکی وها به‌ جه‌ساره‌ت پێکهاتووە، دەچم بۆ تورکیا”. ئه‌ردۆغان له‌به‌رامبه‌ر به‌ تیرۆر دوڕویه‌ نوام چۆمسکی له‌ به‌رده‌وامی وه‌ڵامدانه‌وه‌که‌ی خۆیدا ده‌ڵێ؛ ئه‌ردۆغان له‌به‌رامبه‌ر به‌ تیرۆریزم ستانداردێکی دوو لایه‌نه‌ بکار دێنێ. هاوکات چۆمسکی له‌ چاوپێکه‌وتنێکی پێشووتردا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی تی 24 وتبووی؛ “تورکیا له‌لایه‌ک ره‌خنه‌ی داعش ده‌کا و له‌لایه‌کی تر هاوکاری ئه‌لنوسره‌ ده‌کا که‌ جیاوازیه‌ک له‌نێوان داعش و ئه‌لنوسره‌ نییه‌، ئه‌ردۆغان ئه‌و کوردانه‌ی له‌سوریا و تورکیا له‌به‌رامبه‌ر به‌داعش شه‌ڕ و به‌رخۆدان ده‌که‌ن، گوللـه‌باران ده‌کات”.