دەستبەسەری و گواستنەوەی چالاکانی ژینگەپارێزی شاری مەریوان بۆ شوێنێکی نادیار
بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، هێزە ئەمنیەکانی شاری مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، لە درێژەی دەستبەسەریە بەرفراوانی ڕۆژی ڕابردودا ، لانیکەم ۲۰ کەسی دەستبەسەر کرد ، کە چەندکەسێکیان لە ئەندامانی شۆرای گوندەکان و ناوەندگەلی ژینگە پارێزی شاری مەریوانن.
بە پێی هەواڵی ، هەواڵنێری فۆڕات بەشێک لە چالاکانی ژینگە پارێز لە چەند ڕۆژی ڕابردودا دژی چاڵکردنی زبڵی شاری مەریوانناڕەزاییان پیشان دابوو.
کە ئەم کەسانە پاش بانگێش کردن لە لایەن قایمقامی مەریوانەوە بە مەبەسی کۆبوونەوە ، سەرلەبەیانی ڕۆژی ڕابردو لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
خەڵکی ئەم دەڤەرە ڕایانگەیاندوە کە دژی گواستنەوەی زبڵ بۆ ئەم دەڤەر سیاحەتیە دەوەستنەوە .
ناسنامەی دەستبەسەرکراوان بە پێی سەرچاوە هەرێمیەکان و بە پێی هەواڵی ئەم هەواڵنێریە بەم شێوەییە:
۱-مامۆستا سەلاحدین دژاک
۲-ئیدریس ڕاوەند
۳-کەریم ڕاوەند
٤-ڕەحیم ڕاوەند
٥-فایەق ڕانین
٦-ئەحمەد ڕانین
۷-خەلیفە جەلال ڕاوش
۸-فایەق ڕاوش
۹-حاجی فایەق باتکاک، ئەندامی شۆرای گوندی کانی کوزەڵە
۱۰-شەریف دادە ، ئەندامی شۆرای گوندی ماسێر
۱۱-شارام ڕانین ، کارمەندی ئیدارەی ژینگە
۱۲-مزەفەر مۆعینی ، کارمەندی ئیدارەی ژینگە
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان