کۆبوونەوەی ناڕەزایی مامۆستایان و چالاکانی کلتوری و کۆمەڵایەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛
ئەمڕۆ ۱۹ی ڕەشەممە کارمەندانی ئیدارەی پروەردە و هەر وەها خانەنشینان ئەم ئیدارەیە دژی دۆخی نالەباری مووچە و کارانەی خۆیان کۆبوونەوەی ناڕەزاییان ڕێخست.
بە پێی ڕاپۆرتەکە ، لە شاری مەریوان پتر لە ۳۰۰، لە شاری سنە نێزیکی ٥۰۰ لە سەقز پتر لە ۳۰۰ ، لە کرماشان پتر لە ٦۰۰ کەس لە کارمەندان و مامۆستایان و خانەنشینان لە بەرابەری ئیدارەی پەروەردەی ئەم شارانەدا کۆبوونەوە ناڕەزایی بەڕێوەبرد.
کارمەندان و خانەنشینان لە مەڕ ئەم مژارە دەڵێن ؛ کە بۆ ماوەی چەند مانگە موچەیان وەرنەگرتوە ، دۆخی ئیشوکاریان هیچ گارنتیەکی نیە ، داهاتی زۆر کەم ، گرانی کرێ ماڵ و تێچوگەلی ژیانی ڕۆژانە ژیانی لێ تاڵ و دژوار کردون و ئیدی توانای درێژەدان بەم دۆخەیان نیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان