سه پاندنی سزای ٦۰ ساڵ زیندان بۆ ٤ هاووڵاتی کورد
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراوەوە زانیویەتی کە ڕۆژی چوارشەممه ٤ی ڕەشەممە، ٤ هاووڵاتی کورد خەڵکی ئاوایی گامێش گۆلی سەر بە میاندواو، بە نێوەکانی(کەیوان تەهازادە، میلاد عەبدی، هەڵمە ت عەبدوڵڵاهی وسەعید سیاهی)کە ساڵی پار دەست بەسەرکرابوون و دواتر هەر یەکەیان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازادکرا بوون.
دوای یەکلایی بوونەوەی دۆسیەکەیان له لایەن دادگای باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانە وە بە ٦۰ ساڵ زیندان سزادران و ڕەوانەی زیندانی میاندواو کران. ئەو کەسانە پێشتر ڕایانگەیاندبوو کە له ژێر شکەنجەدا دانیان به تاوانێک داناوە کە ئەوان لێی ئاگادار نین.
شایانی باسه کە ساڵی پار ئەندامێکی سپای پاسداران لەو ئاواییه کوژرابوو و دواتر ڕێکخراوێکی چەکداری بە نێوی پارێزەرانی ڕۆژهەڵات وە ئەستۆی گرتبوو و هەر له سەر ئەو بابەتە کۆمەڵێک خەڵکی ئەو ئاواییە دەستبەسەر کرابوون.
کۆمەڵە ی مافی مرۆڤی کوردستان