دەسبەسەرکردنی هاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی میاندواو وکەوتنەوەی ڕووداوی پێکدادان بۆدایک وبابی

بە ردە وامی گووشاری ناوە ندە ئه منی و دادوەرییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه ر خە ڵکی گامێش گۆلی.

بە پێی هه واڵی گە یشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: رۆژی ۲ی ره‌شه‌مه‌ی سالی ۹۵ هه‌تاوی، هاووڵاتییه کی کورد بە نێوی (اندیشمند یزدانی فر) خە ڵکی ئاوایی گامێش گۆلی سەر به شاری میاندواو له ڕۆژهه ڵاتی کوردستان، کە خێزاندار وخاوەنی دوومنداڵە، له کاتی گە ڕانە وە ی له باشووری کوردستانەوە بۆ ڕۆژهه ڵات، به تاوانی هاوکاری له گە ڵ یه کێک له حیزبه کوردییه کان، له شاری مە ریوان ده ستبەسەر کراوە و دادگاش داوای دانانی بارمتە ی ۱۰۰ میلیۆن تمە نی لێده کات.

بنە ماڵە ی ناوبراو ئە مڕۆ ۷ی ره‌شه‌مه‌، بۆ دانانی بارمتە ویستوویانە سه ردانی دادگای مە ریوان بکە ن کە له ڕێگای نێوان سه قز _ مە ریوان تووشی ڕووداوی هاتووچۆ هاتوون و ده وترێت کە باروودۆخی دایک و بابی له مە ترسیدایه و هه روە ها ۲ برا و برازایە کیشی بریندارن.

شایانی باسه کە ساڵی پاریش چە ندد کەس له‌ خه‌ڵکی ئه‌و ئاواییه بە تۆمە تی کوشتنی كه‌سانی سه‌ر بە حکوومەت لەلایه‌ن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و هه ر یه‌که‌و به چه‌ند ساڵ زیندان سزا دراون.

 

کۆمە ڵە ی مافی مرۆڤی کوردستان