بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەگوێرەی باسەکان لەسەرزاری جێگری سیاسی قایمقامی قەسری شیرین لەڕێکەوتی ۲٤ی ڕێبەندانی ئەوساڵ بەهۆی تەقینەوەی مینێکی بەجێماو لەسەردەمی شەڕی ئێران ـ عێراق هاوڵاتییەکی کورد بەگرانی بریندار بوو.
نێعمەت نازپەروەردە یەکێ لەئاژەڵدارای ئەم ناوچەیە لەکاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی خۆی پێی لەسەر مینێک دەکەوێ وبەگرانی بریندار دەبێ.
ناوبراو لەبەشی پێ،دەست وڕوخساری توشی خەسار وبرینی گران دەبێ دەی گوازنەوە بۆنەخۆشخانەی گێڵانغەرب.
ئەم لەحاڵەتێکدایە کە پترلە ۷۰۰۰هێکتار لە زەوییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەردەمی شەڕی ئێران ـ عێراق مین ڕێژکراون کەبەهۆی کەمتەرخەمی وخەمساردی بەئەمنییەت وتەندرووستی هاوڵاتیانی ئەم ناوچانە هێشتا خاوێن نەکزاونەتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان