بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە: دوێنێ دووشەمە ۱٨ی ڕێبەندانی ۱۳۹٥ی هەتاوی کەسێک لە پارێزگای ئیلام بەهۆی تەقینەوەی میین لاقێکی لە دەست دەدات.
بە گوێرەی هەواڵەکە جواد سەعادەتی خەڵکی شارستانی دێلوڕان و دانیشتوی گوندی «بێشە» کە لەگەڵ تیمێکی تایبەتدا سەرقاڵی هەڵگرتنەوەی «میین»ە چێنراوەکانی ناوچەی «میمک» لە پارێزگای ئیلام بوە دەکەوێت بەسەر مینێکی چێنراودا و لاقێکی بە توندی بریندار دەبێت.
شایانی باسە مینەچێنراوەکانی سەردەمی شەڕی ئێران عێراق، هەرێمێکی زۆری لە خاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گرتۆتەوە و ڕۆژانە هاووڵاتی کورد دەبنە قوربانی و ئەمە جگە لەوەی ڕووبەرێکی زۆری کێڵگە کشتوکاڵییەکان بەم بۆنەوە بایەر بونەتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


