بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ چاووپێکەوتنی قایممقامی دەسنیشانکراوی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ چالاکانی مەدەنی لە حەوتوی ڕابردوودا لە شاری مهاباد سەر بە ڕۆژهەڵای کوردستان ، بە بیروڕا دەربڕینی لە هەمبەر کۆڵبەران کە بە کۆمەڵێک قاچاخچی ناودێریانی کرد و دژی کوتەی هەندێک لە چالاکان تۆڕە و تۆمەتگەلێکی ئاراستەی “کوردان” و ئایینی “سونە” کرد.
“سەعادەت ” قایممقامی دیاریکراوی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ ، کوتی ؛ کە زانایانی ئایینی کوردی تۆمەتبار کرد کە پێش لە شۆڕشی گەلانی ئێران گوێڕایەڵی پاشای ئێران بوون و بە پێی بڕیاری شا نۆێژی هەینیان بەڕێوەبردوە.
کاتێک کە یەکێک لە زانایانی ئایینی شاری مهاباد ڕوو لە قایممقامی دیاریکراوی ڕەخنەی لە هەڵاوردانی و جیاوازیدانانی ئایینی گرت ، قایممقام پەرۆش و تووڕە و دژی بەڵگە سەلمینەرەکانی ئەم زانا ئایینیە کە بە پێی خاڵی ۱۲ ی یاسایی بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی کوتەکانی هێنابوە بەرباس ، قایممقام گوتی خاڵی ۱۲ یاسا گرنگی نیە . و لە درێژە قسەکانیدا کوتی کە مەزهەبی “جەعفری” و “شافعی” تەنها ٥٪ جیاوازیان هەیە و بۆ ئەم جیاوزیەیش دەبێت گەورەی فقێکان (ولی فقیە) بە سەرچاوە بگیرێت.
“سەعادەت ” لە درێژەدا دژ بە ئەم زانا ئایینیە دەڵێت ؛ ئەم شێوازی ئاخەوتنە لە چوارچێوەی بەرژەوەندی وەهابیەت و عەربستاندایە و گوتی لە شاری مهاباد ۳۰۰ کەس بەشداری داعش بوون.
بە هەمان شێوە لە مەڕ داخوازی ئامادە بووان بۆ خویندنی بە زمانی کوردی و کەڵک وەرگرتن لە بسپۆڕانی کورد لە بەرپرسیاریتیە گرنگەکاندا بە پێی بڵێنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران ، قایممقامی دیاریکراو خۆی توڕە کرد کە بوو بە هۆی ئاڵۆزی کۆبوونەوەکە و بەشێک لە ئامادەبووان هەوڵی بەجێهیشتنی کۆبوونەوەکەیان دا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان