ئیلام؛ زیندانییەک لە ناڕەزایەتی دژ بە حوکمی نادادپەروەرانە دەستی دایە مانگرتن لە خواردن و لێوەکانی دوریەوە

KMMK:

«جەمیل عەبدی» خەڵکی گوندی میانە سەربە کەڵاتەرزانی ســنە لە ناڕەزایەتی دژ بە حوکمی نادادپەروەرانەی زیندان و غەرامە، هەروەها ئەو گوشارەی لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوەی دەکرێتە سەری لە ڕۆژی شەممە ۲۸ی بەفرانبارەوە دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن و دەمی خۆی دووریوەتەوە.

نابراو ڕێکەوتی ۳ی خاکەلێوەی ۲۷۱۶ی کوردی بە تۆمەتی شتوومەکی قاچاخ لە ئیلام دەستبەسەر و بەسێ ساڵ زیندان و سێ میلیارد تمەن غەرامەی نەخت مەحکووم کرابوو.

جەمیل عەبدی کوڕی سەلیم، پاش ۱۸ مانگ زیندانی لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئیلام توانیبوویی بە دانانی بارمتەی ۵۰۰ ملوێن تمەنی و کەفالەتی سێ کارمەند مۆڵەتی پشوو (مرخصی) وەربگرێت. ناوبراو نێزیک سێ مانگە سەرلەنوێ گەڕاوەتەوە بۆ زیندان و هەنووکە لە زینداندایە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان