ڕێخراوی نێونەتەوەیی جوبران(قەرەبوو کردنەوە)خوازیاری ئازادی زێنەب جەلالیانە
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، زەینەب جەلالیان زیندان سیاسی کوردی مەحکووم بەزیندانی تاهەتایی لەئێران لەنۆیەمین ساڵی زیندانی بوونیدا لەزیندانی خۆی دایە ،بەرپرسی ڕێخراوەیەکی نێونەتەوەیی لە کۆبوونەوەیەکی شۆرای مافی مرۆڤی ڕێخراوەی نێودەوڵەتی، جارێکیتر دۆسیەی زەینەب جەلالیانی خستە بەر باس و خوازیاری ئازادی ناوبراوی کردووە.
گرووپی دادوەری بۆئێران لەڕاپۆڕتێکدا لەم پێوەندییەدا باسی کردووە،بەرپرسی ڕێخراوی نێونەتەوەیی جوبران بە ئامادەبوون لەدانیشتنێکدا کەبەبۆنەی بیست وپێنجەمین ساڵوەگەڕی کاری گرووپی دەسبەسەرکرانە سەرەڕۆیانەکان، شۆرای مافی مرۆڤ ڕێخراوی مافی مرۆڤ لەژێنێڤ بەڕێوەچووبوو،دۆسیەی زەینەب جەلالیانی هێناوە بەر باس.
کلارا فرێستمێن بەجەخت کردنەوە لەسەر ئەو بابەتەی کە ڕێخراوی نێودەوڵەتی حوکمی بەنایاسایی دەسبەسەرکرانی زەینەب جەلالیانی داوە،خوازیاری پێمل بوونی دەوڵەتی ئێران بەم حوکمە بوو.
زەینەب جەلالیان لە دادگایی کردنێکی نادادوەرانەدا زیندانی تاهەتایی بۆبڕدرایەوە وپاش دەسبەسەرکران ولەڕەوەندی لێپرسینەوەکاندا بەدەیان جار ئەشکەنجەکراوە.کوتانی سەری بەدیواردا بەچەشنێک کەبووە بەهۆی شکانی تەوێڵ وهەوکردنی چاوەکانی،لێدانی کێبڵ بەژێر پێیدا،لێپرسینەوە بە کەلەبچەی دەست وپێ وبەستنی چاوەکانی،لەحاڵەتێکدا کە دەست وپێی لەڕێی زنجیرەوە پێکەوە بەسترابوون وهەرەشەی دەسدرێژیش بەشێک لەو ئەشکەنجانەیە.
زەینەب جەلالیان،چالاکی سیاسی کورد،تەنیا زیندانی سیاسی مەحکووم بە زیندانی تاهەتاییە،ولەماوەی نۆ ساڵی ڕابردوو بەبێ پشوو بووە،زەینەب جەلالیان لەماوەی خولی زیندانییەکەی تووشی نەخۆشی ناخوونەکی چاو هاتووە بەڵام بەرپرسانی حکوومەتی وقەزایی تەنانەت لەپێدانی پشوو خۆ دەبوێرن.
ڕێخراوی نێونەتەوەیی لەئەمساڵدا داوای لهکۆماری ئیسلامی ئێران کردووە بەخێرایی زەینەب جەلالیان ئازاد بکات وهەموو دەسپێشخەری وهەوڵەکانی خۆی بەمەبەستی قەرەبوو کردنەوەی ئەو خەسارانەی بەسەریدا سەپێنراوە بەبێ دواکەوتن ولەسەربنەمای ڕێسا نێونەتەوەییەکان جێبەجێ بکات.
بەڵام دەوڵەتی ئێران سەرەڕای بەڵێنەکانی بە جاڕنامەی نێونەتەوەیی مافی مەدەنی ـ سیاسی، تابەئێستە وڵامێکی بەم داواکارییە نەداوەتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان